پێم ئەڵێن جەژنی قوربانت پیرۆزبێت..کام قوربان..!!؟قوربانیەکانی بەرگری لەچەوساندنەوەو داگیرکاری یان چیتر..!!؟

پێم ئەڵێن جەژنی قوربانت پیرۆزبێت..کام قوربان..!!؟قوربانیەکانی بەرگری لەچەوساندنەوەو داگیرکاری یان چیتر..!!؟

شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا؛

 

کام جەژن..!!جەژنی قوربانیەکانی سەنگەری بەرگری و شانازی نەتەوەیەک..؟جەژنی برسێتی وبێنازی منداڵانی شەهیدو ئەنفالکراوەکان..؟جەژنی ئەوفەرمانبەرو کارمەندانەی گەلەکەم کەپارەی پاسی هاتوچۆیان پێنیە بچنە دەوام..؟جەژنی ئەو مامۆستایانەی لەتینوێتی بژێوی ژیانیاندا حەرفی خوێندن لەگەرویاندا وشکبووە..؟!جەژنی چی جەژنی پێشێلکاریەکانی سەروەری یاساو حسابنەکردن بۆیەکتری وگەندەڵی و سەپاندنی دەسەڵاتی پاوانخوازی..!!؟جەژنی نادیدەگرتنی دواڕۆژو دوبارە بونەوەی ژێردەستی ودیلی وچەوساندنەوەو ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیە تایبەتی وحزبیەکان لەسەرووی بەرژەوەندی خەلکەوە..؟کام جەژن جەژنی ناسەقامگیری وعەقڵیەتی دوئیدارەیی و(جلخواری..!!)بۆداگیرکەرانی کوردستان،جەژنی چی جەژنی ململانێی براکان لەسەر دەسەلات وپارەو پۆست..!!ئەمانە هەمووی وادەکات شتێک نەبێت لای ئەوانەی هیچیان لەکیس ناچێت بەجەژنی بزانن..!سەڕەڕای نامۆبون بەجەژنەکەو کلتورەکانی قەعقاع و تێزو کاریگەریەکانی لەسەر هزروبیرمان..شەرم دەکەم بلێم جەژن..!جەژن جەژنی ئازادیە..جەژنی شۆردنەوەی ژەنگی دڵ و نوسینەوەی مێژووە بەسەروەریەکان..جەژنی هەڵدانەوەی لاپەرەی نوێ و وازهێنانە لەدەمارگیری و تۆمەت بەخشینەوە بەیەکتری وڕێزگرتن لەمیژو خەباتی یەکتری..ئەمەی دەگوزەرێ .. ڕازیکردنی نەیاران و بوار بۆخۆشکردنی میدیاکانە تالەسەر سەروەریەکان بۆبەرژەوەندی ئاغاکانیان کاربکەن وسود وەربگرن..ئاخر ئەمە دواجار سوکایەتیە بەخوێنی شەهیدان..!ئەمە بەرپرسیارێتیە..لەکوێی دنیادا ئیرادەی پەرلەمانی چەندین حزب ولایەن تێکبشکێنرێ نەک دەست بۆ دەستورو پرسی سەرۆکایەتی بەرن..؟!!ئەمە چ دکتاتۆریەتێکی مۆدێرنە..ئەمە ئەردۆگانیزمیەت نیە لەکوردستان..!!؟ ئاخر نەوت و چەندین سەرچاوەی تر نەتوانێ منداڵی شەهیدێک لەجەژندا ڕازیکات.. منداڵی پێشمەرگەیەک کەلەسەنگەری بەرگریدایەو ماڵو مندالی لەسەر سفرەی بێ نازی باوک نانی بێتام بخوا..!!دەبێ چ جەژنێک بێت..ئەوان برسی بن وئێمەش شەر لەسە ر ئەوەبکەین لە(بیر)ێکەوە بیکەین بەدوان لە(پالاوگە)یەکەوە بیکەینە سیان و لەچەند دۆنمێکەوە بیکەینە هەزاران دۆنم..ئەمە خەڵکانێک نایکەن کەڕازین بەبەشیان..!ئەمانە ئەوانە دەیکەن کەمێژووی خۆیان لەبیرکردووەو لەبری ململانێی ئایدۆلۆژی وفیکری ململانێی دەستکەوت وموزایەدەکردن بەسەریەکدا بۆتە پیشەیان بەشێوەیەک کەخەریکە مێژوویەکی پڕ سەروەری تەنانەت خۆشیانی پێ لەکەدار دەکەن و ڕق و بێزاری خەڵکیش دەوروژێنن..!قوربان ئەمە ئەوجەژنی قوربانەیە قسەی بەدوای خۆیدا هێنا کەمن هەر بڕوام پێی نیە..ئەوەندە دەزانم بەدرێژایی مێژووی دورونزیک..بەزەبری شمشێر ئێمە هەر قوربانیمان داوەو بەهەزاران هەزار لەڕۆڵەکانمان لەپێناوی مانەوە بەرگریدا شەهید بوون..دەپرسم مەبەست لەم جەژنە ئەو قوربانیانەیە..کەداومانەو سونبولی سەروەریەکانمانن یان بەدیوە ئاینیەکەیدا جەژنەکەی شمشێری داگیرکەران و قەعقاعە لەسەرمان.

 

پـــەیـــوەنــدیــدار