بە وێنە: کۆمیتەی یۆنان پێشوازی لە هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە دەکات

بە وێنە: کۆمیتەی یۆنان پێشوازی لە هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە دەکات

كۆمیتەی یۆنان پێشوازی لە هەڤاڵ سەعدی پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتیەكان كرد لە ئەسینا .

 

سەرەتا هەڤاڵ رەوا حەمە لێپرسروای كۆمیتە بە ناوی سەرجەم هەڤاڵان لە یۆنان بەخێرهاتنی بەڕێزیانی كرد بۆ یۆنان و بە تایبەت بۆ بارەگای كۆمیتە لە ئەسینا و سوپاسی ئامادەبوونی كرد .

 

دواتر هەڤاڵ سەعدی پیرە سوپاسی هەڤاڵانی كرد بۆ ئەو پێشوازیە و بە كورتی و بە پڕی باسی دوایین گۆڕانكارییەكانی لە ناوچەكە و عێڕاق و هەرێم بۆ هەڤاڵان كرد و هاوكات لەسەر دوایین گۆڕانكاریەكان لە ناو یەكێتیش دوا و جەختی لە یەكێتی ڕیزەكانی ناو یەكێتی كردەوە و گووتی دەبێت بەردەوام بین لە درێژە پێدان لە ڕێبازی پیرۆزی هەڤاڵی ڕابەر جەنابی مام جەلال و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ، هەروەها هیوای خواست كە هەڤاڵانی دەرەوە نەبن بە لایەن لە كێشەكان و بێ لایەن بن و درێژە بە خەبات و تێكۆشانی خۆیان بدەن لە دەرەوە .

هیوای سەركەوتنی بۆ هەموولایەك خواست.

 

24 23 22 21

 

پـــەیـــوەنــدیــدار