مەسیحی و کلدانیەکانی کەرکوك ستایشی هەوڵ و سیاسەتی ی ن ك دەکەن

مەسیحی و کلدانیەکانی کەرکوك ستایشی هەوڵ و سیاسەتی ی ن ك دەکەن

هه‌ڤاڵ(ئاسۆ مامه‌ند) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك سه‌رله‌ به‌یانی ئیمڕۆ18/9/2016 له‌ باره‌گای مه‌لبه‌ند پێش وازی كرد له‌ دكتۆر(یوسف تۆما) سه‌رۆكی ئه‌سقافیه‌ی مه‌سیحی و كلدانیه‌كانی كه‌ركوك و سلیمانی وشاندێكی هاوڕێی.

له‌ دیداره‌دا باروودۆخی كه‌ركوك باس كراو جه‌خت له‌ سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی گشت نه‌ته‌وه‌وپێك هاته‌و ئاین وئاین زاكانی شاره‌كه‌ كرایه‌وه‌.شاندی میوان ستایشی سیاسه‌تی (ی ن ك ) یان كرد كه‌ هه‌میشه‌ له‌ پێناو ئاشتی و ئارامی و پێكه‌وه‌ژیان سیاسه‌تی دارێژراوی هه‌ڤاڵ(مام جه‌لال) په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن له‌ شاره‌كه‌.

پـــەیـــوەنــدیــدار