بـــەپــەلــە
خانەقین: بە ئامادەبوونی نوێنەرانی لایەنە سیاسیەكان و رۆشنبیران كۆبونەوەیەك بۆ گەرانەوەی ناوچەكە دابراوەكان بەرێوە چوو

خانەقین: بە ئامادەبوونی نوێنەرانی لایەنە سیاسیەكان و رۆشنبیران كۆبونەوەیەك بۆ گەرانەوەی ناوچەكە دابراوەكان بەرێوە چوو

سەرەتای كۆبونەوەكە بە چەند چركەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كورد و كوردستان دەستی پێكرد ،
پاشان لەو كۆبونەوەیەدا، بەتیرو تەسەلی باس لە ناوچە دابراوەكان كرا ، كێشە و ئاستەنگەكانی ئەو ناوچەیە خرایەروو ، لەو رووشەوە لایەنەكان هەوڵەكانی خۆیان دووپاتكردەوە بۆ دانانی بەرنامەیەكی چروپر و سەردانی كردنی چین و توێژە جیاجیاكانی خانەقین و دامودەزگا حكومیەكان وئامادەكاری تەواو بەمەبەستی ئەنجام دانی خۆپیشاندانی جەماوەری بەرفراوان بۆ گەرانەوەی ناوچە دابراوەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان لە ماوەی داهاتوودا .
جێگەی ئاماژە پێكردنە ئامادەبوانی كۆبونەوەكە ، لەژێر ناوی گروپی بەرگری كردن لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم كەبۆ ماوەی چەندین مانگە دروست بووە ئامانجی سەرەكیان داكوكی كردنە لە مافە رەواكانی گەلی كورد لەناوچەكە دا گەڕاندنەوەی خانەقین و مەندەلی جەلەولا و سەعدییەیە بۆ سەر هەرێمی كوردستان.

پـــەیـــوەنــدیــدار