بـــەپــەلــە
بەبەشداری هەڤاڵ ئاسۆ مامەند و وەستا ڕەسوڵ کۆنفرانسی ڕاوێژی نەتەوەیی بەڕێوەچوو

بەبەشداری هەڤاڵ ئاسۆ مامەند و وەستا ڕەسوڵ کۆنفرانسی ڕاوێژی نەتەوەیی بەڕێوەچوو

هه‌ڤاڵ(ئاسۆ مامه‌ند) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ولێپر سراوی مه‌لبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك و هه‌ڤاڵ (وه‌ستا ڕه‌سول) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی میحوه‌ری 4ی باشووری كه‌ركوك و هه‌ڤاڵ(ڕه‌وند مه‌لا مه‌حمود) جێگری مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك پێش نیوه‌ڕۆی ئیمڕۆ24/9/2016 له‌ هۆڵی بۆنه‌ كانی ناحیه‌ی (قه‌ره‌هه‌نجیر) ئاماده‌و به‌شدارییان كرد له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی كۆنفراسی ڕاوێژی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان .كه‌وا له‌ لایه‌ن كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی (KNK) ڕێك خرابوو، نوێنه‌رانی زۆربه‌ی حزب و ڕێكخراوه‌‌كوردستانیه‌كانی پارچه‌كانی كوردستان وچه‌ند توێژێك به‌شداربوون. به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ هه‌ڤاڵ( ئاسۆ مامه‌ند) ووتارێكی بۆ ئاماده‌بوان پێش كه‌ش كرد‌ و ئاماژه‌ی به‌ هه‌ل و مه‌رجی سیاسی ئێستا كردو داوای له‌ هێزه‌ سیاسیه‌ كوردستانیه‌كان كرد كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و له‌ پێناو به‌دیهێنانی مافی چاره‌ی خۆنوسین بۆ گه‌له‌كه‌مان و ستایشی هێزی پێشمه‌رگه‌و شه‌روانانی كرد كه‌ ئێستا له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگن دژی  تیرۆرستانی داعش.هه‌رله‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ لێدوانی بۆ زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن دا.

aso-mamand 3c4a1925

 

پـــەیـــوەنــدیــدار