نوسینی : هه‌ژار نامیق
كاتێك باس له دروستكردن و بنیات نانی ده‌وڵه‌تێك ده‌كه‌ین ده‌بێت هه‌موو پێداویستی و كاره‌كته‌ركانی ده‌وڵه‌تی تێدا فه‌راهه‌م بكه‌ین و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت هه‌ژار بێت پێویسته هه‌موان به‌شدار بن له‌و پشكهدا و به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند بێت پێویسته هه‌مووان به‌شدار بن ناكرێت له به‌روبومه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌سانێك سودمه‌ند بن و پاشهڕۆكهشی ته‌نها بۆ خه‌ڵكه هه‌ژار و ڕه‌ش و ڕووت و به‌دبه‌خته‌كه بێت. .. هیچ تاكێك نیه كه حه‌ز نه‌كات نه‌بێته خاوه‌ن كیان و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی و له ژێرده‌سته‌یی و داگیركه‌ری به دوور بێت خۆی و هاونیشتمانی خاوه‌نی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بن نه‌وه‌ك كه‌سانێكی بێگانه به‌ڵام كامه ده‌وڵه‌ت دروست ئه‌كرێت به‌ناوی كوردستان ؟؟!! كامه سه‌ركرده‌و كامه سیاسی ده‌بێته خاوه‌نی؟؟!! چۆن ده‌وڵه‌تێك بنیات ئه‌نێن ؟؟!!
ئێمه باس له دروستكردنی ده‌وڵه‌ت ئه‌كه‌ین به‌ڵام تا ئێستاش نه سیسته‌می سیاسی ئه‌م وڵاته جێگیره نه كه‌سێكی ڕاسته‌قینه خاوه‌نیه‌تی و له خۆشی و ناخۆشیه‌كانی به‌شداره له گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی !!
ئاخر له سه‌رده‌می مۆدێرنیته و تهكنهلۆجیاوپێشكهوتن ناكرێت باس له‌مانه بكرێت و جێگای نابێته وه : تا ئێستاش له‌م وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی من ئاو و كاره‌بای ته‌واو بۆ هاوڵاتیان نیه ! مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی حكومه‌ت به چوار مانگ ئه‌درێت و له‌هه‌مان كات پاره هه‌یه !! تا ئێستاش هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌و هه‌موو قوربانی و گیانفیدایه‌ی كه ده‌یبه‌خشن له پێناو نیشتمانه‌كه‌یان له خانووی كرێ و به ده‌ست نه‌بوونی مووچه‌یه‌كی شایسته‌وه ده‌ناڵێنن بێگومان كه شه‌هیدیش بوون ته‌نها بۆ وێنه‌ی فه‌یسبووك ده‌ڕۆینه پرسهكانیانهوه !! خاوه‌ن ته‌ندروستیه‌كی وێران و بكوژین كه ته‌نها ئه‌بێت ته‌مه‌نای ئه‌وه بكه‌یت كه بمریت و نه‌كه‌ویته نه‌خۆشخانه و به‌رده‌م دكتۆری نه‌زان و بێویژدانه‌وه !! خاوه‌ن پهروهردهیهكین كه ساڵ دوای ساڵ وێرانتر ئه‌بێت ! وه‌زاره‌تێكمان هه‌یه ناوی خوێندنی باڵایه جگه له ده‌رچوونی كۆمه‌ڵه كه‌سانێك كه هیچ نازانن یان باشتر بڵێم هیچ فێرناكرێنین !!!خاوه‌نی سیسته‌مێكی وێرانین كه به‌ره‌و دیكتاتۆری سه‌رده‌كێشێت نه‌ك دیمۆكراسی !!
ئاخر كامه ده‌وڵه‌ت دروست ئه‌كه‌ن كه سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌كه‌ی دیپۆرت ئه‌كرێته‌وه !!
كامه ده‌وڵه‌ت كه میدیای ئه‌هلی و حیزبی شوێنی نابێته‌وه به هه‌ر هۆیه‌ك بێت ؟؟ كامه ده‌وڵه‌ت كه خاوه‌نی ده‌یان ژێرزه‌مین و پاره‌ی لۆك و ده‌ست لێنهدراوین به‌ڵام هاوڵاتیه‌كانی له سواڵكردنن , منداڵه‌كان له تاو سه‌رمای سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ست و په‌نجه‌كانیان ههڵئهقرچێت و ده‌له‌رزن ! له كامه ده‌وڵه‌ت هه‌بوو پیروپهككهوتهیهك عه‌ره‌بانه ڕابكێشێت و له‌بری جوانترین خزمه‌ت ته‌مه‌نای زوو مردنی بكات ؟ ده‌وڵه‌تێك تا ئێستا هێزی پێشمه‌رگه یه‌كی نه‌گرتبێته‌وه باس له دروستكردنی هێزێكی چه‌كداری تر بكه‌ین ؟ ده‌وڵه‌تێك كه خاوه‌ن نه‌وت بێت و به‌رمیلێك نه‌وت به 200 هه‌زار هاوڵاتی بیكڕێت و به 30$ به توركیا بفرۆشرێت ؟؟! ئاخر كامه ده‌وڵه‌ت خاوه‌نی ده‌شتی شاره‌زوورو پشده‌ر و بتوێن بین به‌ڵام له ئێران و توركیاوه ته‌ماته و كوله‌كه‌و تور ههناردهبكهین؟؟
كامه ده‌وڵه‌ت دروست ئه‌كه‌ن كه گه‌نجی تێدا ده‌كوژرێت له‌سه‌ر داواكردنی مافی خۆی و بكوژ له كه‌یف و سه‌مای خۆی گه‌وزاوه ؟؟!! ده‌وڵه‌تێك كه گه‌نجه‌كانی له تاو نه‌بوونی یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری ڕوو له هه‌نده‌ران ده‌كه‌ن و نیشتمان جێده‌هێلن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی مرۆی و خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی نیشتمانن ئه‌بێت چۆن ده‌وڵه‌تێك بێت ؟؟!!
ده‌وڵه‌تێك بنیات بنێن كه سه‌رۆكه‌كه‌ی سه‌رۆكی ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو بێت و ناوچه‌یه‌كی تر به هی خۆی نه‌زانێت ئه‌گه‌ر واش نه‌بێت واتان لێكردوه كه خه‌ڵك وابیر بكاته‌وه !! ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌وێت ده‌وڵه‌ت دروست بكه‌ین پێویسته ده‌وڵه‌ت مه‌دار و سیاسی و كاربه‌ده‌سته‌كانی هه‌ڵقوڵاوی ناو كۆمه‌ڵگاكه بن له خه‌م و په‌ژاره‌ی خه‌ڵكه‌كه ئاگادار بن ! له هه‌بوون و نه‌بوونی خه‌ڵكه‌كه ئاگادار بن ! له‌به‌روبومی وڵات به‌شدار بن ؟ ئاخر ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێك كه هه‌ست به ته‌نگی و ته‌سكی بكه‌یت ئه‌بێت چی مرۆڤێكی عاقڵ و ژیر پێخۆش بێت ؟؟ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك سۆماڵ و مۆزه‌نبیق. .. هتد دروست ده‌كه‌ن هێنده قورس نیه ئێستا شتێكمان له‌وانه زیاتره !!!ده‌وڵه‌تێك دروست بكه‌ین كه هه‌ر كات به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبی و شه‌خسی كه‌وته مه‌ترسی ڕوو له وڵاتانی دراوسێ بكه‌ین بێ ئه‌وه‌ی ڕێز له ئه‌منیه‌ت و ئاسایش وشه‌هیدان و خه‌ڵك بگرین له پێناو له ده‌ست نه‌دانی به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان ؟؟؟!!!
هیوادارم هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان یه‌كبگرێته‌وه ببینه خاوه‌ن كیان و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆمان كه تێدا هاوڵاتیان هه‌ست به ئارامی و ئاسایش بكه‌ن ! گرنگ نیه كه سه‌رۆك و كاربه‌ده‌ستی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌بێت گرنگ ئه‌وه‌یه به جوانی و به باشی به‌ڕێوه‌ی ببات سواڵ بۆ نیشتمان و خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات نه‌ك خه‌ڵكه‌كه‌ی بكاته سواڵكه‌ر و نیشتمانه‌كه‌ی بكات شوێن دوژمنانی كورد و كوردستان !! هه‌موو كه‌رته‌كان ببوژێنینه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێن واز له ڕابردوو بهێنین و چیتر یهكنهسڕینهوه له‌ناوخۆی خۆمان تۆكمه بین و بچین به چاوی هه‌ر كه‌سێك كه دژ به مافه‌كانمان بێت سه‌ركرده‌كانمان جێگای شانازی بن و به بێ پاسه‌وان و سه‌یاره‌ی جام ڕه‌شه‌وه بێنه ناو خه‌ڵك و له خه‌م و خۆشی خه‌ڵك به‌شدار بن…..