دانیمارك: شاندێکی کۆمیەتەی یەکێتی بەشداری لە ٢٤ ساڵوەگەری تێرۆرکردنی سادقی شەرەفکەندی دەکات

دانیمارك: شاندێکی کۆمیەتەی یەکێتی بەشداری لە ٢٤ ساڵوەگەری تێرۆرکردنی سادقی شەرەفکەندی دەکات

 

یادی ٢٤ەمین  ساڵوەگەڕی تییرۆرکردنی شەهیدی سەرکردە  صادقی شەرەف کەندی و هاوڕێکانی لە دانیمارك بەڕێوەچوو

 

له‌ شاری هۆرسنەسی ولاتی دانیمارك٢٤مین ساڵوەەگەڕی تیرۆرکردنی شەهید د. سادق آەرەفکەندت کرتێری حزبی دیموکراتی کوردتانی ئێران و هاورێیانی، بەسەرپەرشتی  کۆمیتەی دانیمارکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەبەشداری نوێنەرانی هێز و لایەسیاسیەکانی کورستانی رەوەندی کوردی به‌رزڕاگیرا، بۆ ئەم مەبەستەش شاندێکی کۆمیتەی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە پێکهاتبوون لە جێگری لێپرسراوی کۆمیتە وشیار جلال و لێپرسراوی کەرتی ڤایلە  یوسف احمد بەشداری ئەم یادەیان کرد.

مه‌راسیمه‌که‌ به‌سرودی نیشتمانی ئه‌ی ڕه‌قیب و ساتێک به‌بێده‌نگی وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له‌گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستیپێکرد ، پاشان ووتاری کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن  لێپرسراوی کۆمیتە( سلێمانی کەلەشی ) خوێندرایەوە.

لەمیانەی مەڕاسیمەکەدا لەلایەن نوێنەرانی زۆربەی هێز و لایەنە سیاسیەکانی بەشداروو پەیام و بروسکە خۆێندرایەوە, کۆمیتەی رێکخستنی دانیماركیش بە وتیارێك کە لە لایەن جێگری لێپرسراوی کۆمیتە (وشیار جلال) خوێندراوە کە تیایدا وێڕای سوپاسی کۆمیتە لەسەرئەم بانگهێشتە و بەرز ڕاگرتنی ئەم یادە، تیشکی خستە سەر ڕەوشی ئێستای کوردستان ڕووبەڕووبوونەوەی جەنگی تیرۆر و ڕەوشی پارچەکانی تری کوردستان هەر لە پەیامەکەی کۆمیتە پێشنیار کرابوو کە بۆ ئایندە بە پێویست دەزانرێ کە یادە نەتەوەییەکان وا پێویست دەکات کە بەهاوبەش و لایەنەکان بەهاوکاری یەکتر یادەکە بکەنەوە.

دواتر مەڕاسیمەکە بە چەند چالاکی جۆراوجۆری هۆنراوە و فیلمی دیکۆمینتاری نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند و پاشان بە ووتەی کۆتایی ئامادەکارانی مەڕاسیمەکە کۆتایی هات..

untitled-attachment-00032

 

 

 

 

 

 

پـــەیـــوەنــدیــدار