نەرویج: دژی لەشکرکێشی تورکیا خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

نەرویج: دژی لەشکرکێشی تورکیا خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

ئەمرۆ کۆمیتەی نەرویجی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەشداری کرد لە ڕیپێوانێکی هێمنانە و گردبونەوەمان لە بەردەم تەلاری پەرلەمانی نەرویج دژی لەشکر کێشیەکانی تورکیا دژ بە خەلکی بێچەک و پەلاماردانی شارە کوردیەکان و ئازارو ئەشکەنجەدانی بێویژدانانەی خەلکە کەی هەر لەم رێپێوانەدا چەندین پەیامی نەرویجی لەلایەن نوێنەری حیزبە نەرویجیەکان و نوێنەرانی حیزبە کوردیەکان خوێندرایەوە  وتاری کۆمیتەی نەرویج لەلایەن هەندرین باوەنوری بەرپرسی کۆمیتەی نەرویج  پێشکەش کرا . فەرموون دەقی وتارەکەیش

ئامادەبوانی بەڕێز کوردانی تاراوگە

جێگەی شانازیە ئیمڕو هەمومان بە یەکەوە بەشداری لەم خۆپیشاندانە جەماوەری و نەتەوەییە دەکەین بەناوی کۆمیتەی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەشداریتان بەرز دەنرخێنین ئامادەبوان گردبونەوەمان  لەم شوێنە جێبەجێ کردنی ئەرکێکی نەتەوەیی و  پیرۆزە بەداخەوە لەم کات و ساتە هەستیارە دوژمنانی گەلەکەمان لە باکوری کوردستان ئۆپەراسیونێکی سەرانسەریان بەرپا کردوە دزی هاوڵاتیە سڤیلەکانی باکور بە دڕندەترین شێوە و هەموو  جۆرە چەکێک دژ بە ژن و منداڵ و گەنج و پیرەکان بەکار دەهێنن هەتا ئێستا بە دەیان کەسیان شەهیدو بریندار کردوە هەمو جیهان لە دورەوە سەیری ئەو ڕەشە کوزیە دەکەن  و بێدەنکیان هەڵبژاردوە جێی داخە دەبوایە ئێستا هەموو پارچەکانی تر گریان  بسەندایە کەچی ئەوێش شتێکی وایان نەکردوە شایانی باس بێت بە پێچەوانەوە ئەو سوپایەی خەڵکی بێ تاوان دەکوژێت لە باشوری کوردستان فەرشی سوری بۆ راخراوە نەوەک پۆستاڵە بە خوێنەکانیان قوراوی ببێت و بە ئازادی و ئارەزووی  خۆیان تەراتێن دەکەن لە نێوان سنوری ئیبراهیم خەلیل و دەشتی موسڵ .  ئەوسوپایە تاوەنبارە لە جیاتی بەردباران بکرێن کە هاتونەتە ناو خاکی کوردستان و گڵاویان کردوە کەچی دەبینین پێشوازی کەرمیان لێ دەکرێ و ئەگەر لەبەر لۆمەی خەڵک نبێت لایەنی دەسەڵاتدار گوڵبارانیان دەکەن .بەداخەوە ئەو هەڵسوکەوتە مایەی شەرمەزاریەو مێژوو بە ناشیرن ترین شێوە لە لاپەرە پیسو رەشەکان لە سەریان تۆمار دەکات .ئێمەش لە دەرەوە دەتوانم بڵێم بە ئەرکی خومان هەڵنەستاوین بۆ ریسوا کردنی رزێمی تورکیا و ئەردوغانی رەفتار فاشیست پێویستە ئەوەی لەتواناماندا هەیە بۆ وەستانی ئەو هێرشە وەحشیگەرە ئەنجامی بدەین لەبەر ئەوەی گەلی باکورمان لە ڕەوشێکی ناخۆشدان و لە شەرێکی راستەقینەدان بەرامبەر سوپایەکی زەبەلاحی وەک سوپای تورکیا  ئەورۆ  بەڕێز سەلاحەدین دەمرتاش زور بەرونی وەزعەکەی شی کردەوەو وتی ڕۆژنامەکانی تورکیا نوسیویانە کوردەکان گسک دەدەین بەڵام ئێمە پێیان دەڵێن ئێوە کێن تاکو کەلەکەمان گسک بدەن مەگەر بۆڕی ئاوەڕوکانمان گسک بدەنەوە پاکیان بکەنەوە بەڵێ جەماوەری هەڵچوی باکور نەک هەر لە دوزمنان ناترسن بەڵکو زوریش لئیان بێ منەتن هەرچی لە دەستیان دێت با بیکەن هەروەک بەرێز بایدەمیر دەڵێ ئێمە پشت ئەستورین بە هێزی کەل .ئامادەبوانی بەڕومەت دوبارە داواکارین وڵاتانی ئەوروپی  و پەیمانی ناتۆ نەتەوە یەکگرتوەکان بێنە وەڵام لە سەر ئەو زوڵمە کەورەیەی دەرهەق بە کەلی کورد دەکرێت لە لایەن داکیر کەران بڕون بو پێشەوە سڵاو لە گەریلا سەرێ چیا سڵاو لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان  لە بەرەکانی جەنک دژ بە چەتەکانی داعش سڵاو لە هێزەکانی یەپەکەکەو پەیەدە لە ڕۆژئاوای قەڵای بەرخودان بژی کورد بژی کوردستان

کۆمیتەی ڕێکخستنی نەرویجی

یەکێتی نیشتمانی کوردستان

rrrr rrr rr

 

 

 

 

 

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە