مەڵبەندی کەرکوك  و مەڵبەندی خانەقین چەند پرسێکی سنوورەکە تاووتوێ دەکەن

مەڵبەندی کەرکوك و مەڵبەندی خانەقین چەند پرسێکی سنوورەکە تاووتوێ دەکەن

هه‌ڤاڵ(ئاسۆ مامه‌ند) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ولێپر سراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك پێش نیوه‌ڕۆی ئیمڕۆ26/9/2016 له‌ باره‌گای مه‌ڵبه‌ندبه‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڤاڵانی لێپرسراوبه‌شه‌كانی مه‌ڵبه‌ند پێش وازی كرد له‌ هه‌ڤاڵ(شێركۆ میروه‌یس) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌لبه‌ندی خانه‌قین و شاندێكی هاوڕێی .

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باروودۆخی گشتی هه‌ردوو سنووری كه‌ركوك و خانه‌قین تاوتوێ كراو جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه‌و به‌ زه‌روور زانرا كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وریبكرێت له‌ نێوان مه‌ڵبه‌نده‌كانی (موسڵ – كه‌ركوك- شه‌نگال- خانه‌قین- بازنه‌ی حه‌مرین) له‌ پێناو هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی یه‌كتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و سنوورانه‌ له‌زۆر ڕووه‌وه‌ له‌یه‌ك ده‌چن وه‌ك پێك هاته‌ی دانیشتوان و ناوچه‌ی كێشه‌ له‌سه‌ر.

ده‌رباره‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش ستایشی ڕۆڵی جوامێری هێزی پێش مه‌رگه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و هێزه‌كانی تر كرایه‌وه‌ كه‌ به‌ خوێن و ماندوو بوون توانرا تیرۆرستان له‌ سنووره‌كان دوور بخه‌نه‌وه‌ پشتگیری خۆیان بۆ هێزه‌كانی پیش مه‌رگه‌ دووپات كرده‌وه‌. له‌سه‌ر باروودۆخی نێو خۆی (ی ن ك) جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پاراستنی یه‌كێتی ناو یه‌كێتی كرایه‌وه‌له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ی  سه‌رۆك(مام جه‌لال).

%d9%81%d9%88%d8%aa%d9%88-%d8%a6%d8%a7%d8%b1%d8%a7%d9%85-%d8%b9%d9%85%d8%b1-23 %d9%81%d9%88%d8%aa%d9%88-%d8%a6%d8%a7%d8%b1%d8%a7%d9%85-%d8%b9%d9%85%d8%b1-10

پـــەیـــوەنــدیــدار