ئەڵمانیا دووتەقینەوە ڕویدا

ئەڵمانیا دووتەقینەوە ڕویدا

لەدرێسدنی ئەڵمانیا دوو تەقینەوە بەدوای یەکدا ڕویداو یەکێکیان لە سەعات ٩و پەنجاو سێ دەقیقەی شەو ئەوی تریان لەسەعات ١٠و نۆزدەدەقیقەدا..پۆلیسی ئەوشارەش پێی وایە کەسانێک لەپشت ئەو کارەوەن کەدژایەتی خەڵکانی بیانی وپەنابەران دەکەن.

لەشاری “دریسدن”ی پایتەختی هەرێمی زاکسنی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا دوو تەقینەوەی یەک لەدوای یەک ڕویدا لەم بارەیەوە ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٧ی ئەیلولی ٢٠١٦ پۆلیسی ئەلمانیا دوای نیوسەعات گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو دواتر ڕایانگەیاند..دووبۆمبی چێنراو لەبەردەم مزگەوتی(فاتح-ناوچەی کوتا) وناوندێکی نێودەوڵەتی کۆنگرەکاندا تەقیەوەتەوەو هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە..پۆلیسی شارەکەش بڕوای وایە ئەوکارە ئەوانە لەپشتیەوەن کەدژایەتی بیانی وپەنابەران دەکەن..بەرێوەبەری پۆلیسی هەرێمەکە”هۆرست کریتشمار”لەڕاگەیاندنێکدا دەڵێ بەچاوپۆشین لەوەی رویدا بەلام هیشتا کەس بەرپرسیارێتی ئەو کارەی نەخستۆتە ئەستۆی خۆی و دەبێ  بەوردی کاری لەسەربکەین..ئەگەری ئەوەش هەیە ترس لەخەڵکانی بیانی  لەلایەن خەڵکانی توندڕەوەوە بوبێتە هۆی ڕودانی ئەوکارە..سەرچاوەکانی پۆلیس ئاشکرایانکرد لەکاتی تەقینەوەکەدا جگە لەمەلای مزگەوتەکەو ژن و دومنداڵی،مزگەوتەکە کەسی تری تێدا نەبووە..بەلام پۆلیس توانیویەتی ناوەندی هۆڵی کۆنگرەکان لەمیوانەکان چۆڵ بکات و لەئوتێلێک نزیک دایان بنێ.. لەهەردو تەقینەوەکەدا زیان بەر مزگەوتەکەو ئەو ناوەندەش کەوتووەو لیکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

شیهاب عوسمان- ئەلمانیا:

س:  dpa و ARD

h4 h3 bbwg7ee-img

پـــەیـــوەنــدیــدار