وەفدێکی مه‌ڵبه‌ندی 7ی یه‌كێتیی جه‌ژنی ئێزدیه‌كان پیرۆز ده‌كات

وەفدێکی مه‌ڵبه‌ندی 7ی یه‌كێتیی جه‌ژنی ئێزدیه‌كان پیرۆز ده‌كات

وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی 7ی نه‌ینه‌وا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان  به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی هه‌ڵۆ پێنجوێنی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 7ی نه‌ینه‌وا به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایكردنی جه‌ژنی رۆژوی كوردانی ئێزدی سه‌ردانی چه‌ندین ماڵ و كه‌سایه‌تی و پیاوی ئاینیان كرد له‌ ده‌ ڤه‌ری  شێخان و پیرۆزبایی ئه‌و رۆژه‌یان له‌خوشك و برایانی ئێزدی كرد.

 هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا  هه‌ڵۆ پێنجوێنی سه‌ردانی  بابه‌ شێخ سه‌رۆكی ئه‌نوجومه‌نی رۆحانی ئێزدیانی كرد و له‌لایه‌ن بابه‌ شێخ پێشوازی لێكرا، دوای جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ كردن لێیان هه‌ردولا خۆشحالی خۆیان به‌ ئازادكردنی شه‌نگال ده‌ربڕی و هیوایان خواست ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خۆشی بۆهه‌مولایه‌ك و هه‌روه‌ها هیوایان خواست جه‌ژنی داهاتو ئه‌و شوێنانه‌ش ئازادبكرێن كه‌ئێستا له‌ده‌ستی داعش دان و كچان و ژنان و منداڵانی ئێزدی له‌ ده‌ستی داعش رزگار بكرێن.

هه‌رچه‌نده‌ رێوڕه‌سمی جه‌ژنه‌كه‌ وه‌ك ساڵانی رابردوو نه‌بون و به‌ڵام هاوڵاتیان وسه‌رجه‌م چین و توێژه‌ جیاجیاكانی ئێزدی داوه‌ده‌كه‌ن ئه‌م جه‌ژنه‌ بببێته‌ مایه‌ی خوشگوزه‌رانی بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كوردستان.

جه‌ژنی رۆژوی ئێزدیان دوای سێ رۆژ رۆژو گرتن دێت و رۆژی چواره‌م ده‌كرێت به‌ جه‌ژن، ئه‌مسالیش ئه‌م جه‌ژنه‌ جیاوازبوو له‌جه‌ژنه‌كانی دیكه‌ به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساتی به‌سه‌ر ئێزدیه‌كاندا هاتووه‌.

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە