لێپرسراوى مەڵبەندى سلێمانى پەیامێک بڵاودەکاتەوە

لێپرسراوى مەڵبەندى سلێمانى پەیامێک بڵاودەکاتەوە

لەتیف شێخ عومەر لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتى نیشتیمانى کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانى ئەمڕۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە و سوپاسى خەڵکى سلێمانى و هێزە ئەمنیەکان دەکات.
دەقى پەیامەکەى لەتیف شێخ عومەر لێپرسراوى مەڵبەندى 1 ى ڕێکخستنى سلێمانى ی.ن.ک:
دەمەوێت لە ڕێگەی ماڵپەری ئاڕاستەوە سوپاس و پێزانینی خۆم بە مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیان ڕابگەیەنم  کە پاراستنی شارەکەیان بە ئەرکی سەرشانی خۆیان زانی و  ئامادەبوون هەموو شتێک بکەن لە پێناو ئاسایش و ئارامی و توانیان هەموو ئەو لێکدانەوە  نادروستانەدا پەکبخەن  و کۆتای بەوە بهێنن کە کەسێک یاخود لایەنێک لە پشتی خۆپیشاندانەکەوە بێت  و بیسەلمێنن کە خەڵک خۆی  لەبەر ژیانی سەخت و بێ مووچەیی  داواو داخوازی لە حکومەتەکەی خۆی کە حکومەتی هەرێمی کوردستانە چارەسەری کێشەکانی بکا ئەوە هەستێکی گەورەیە بۆ ئێمە ئەمڕۆ  هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بە سوپاسێکی زۆرەوە  هاوڵاتیان خۆیان بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایش پۆلیس ئاسایش ئاگرکوژێنەوە هەموو لایەنەکانی تر کە جێگەی سوپاسێکی گەورەیە کە شاری سلێمانیان پاراست لە دەستی ڕەشی هەریەکێک کە نیازی گێرەشێوێنی هەبێت . من وەکو هاوڵاتیەکی ئەم شارە وەک لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی سلێمانی ئەرکی خۆمە سەردانەوێنم لە ئاستی میهرەبانی خەمخۆری و  خەڵکی شارەکەم کە لە توڕەییەکانیاندا میهرەبانن سەلماندیان کە شارەکەیان خۆشەوێت  و ئەوەیان بیرناچێت کە شار موڵکی هەموومانە.

پـــەیـــوەنــدیــدار