وه‌فدی ئاشوری: غیابی سه‌رۆك مام جه‌لال كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی كردوه‌

وه‌فدی ئاشوری: غیابی سه‌رۆك مام جه‌لال كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی كردوه‌

وەفدی بزافی ئاشوری رایدەگەیەنێت كە غیابی سەرۆك مام جەلال كاریگەری راستەوخۆی هەبووە لەسەر گۆرەپانی سیاسیی .
رۆژی 26-9-2016 هەڤاڵ هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لە وەفدێكی بزافی ئاشوری كرد .
لە دیدارێكدا هەردوولال باسی بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عیراقیان كردوو تەئكیدیان لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان بەرێگای گفتووگۆو دیالۆگ كردەوە .
هەر لەو دیدارەدا مافی كەمەنەتەوەكان لە عیراق باسێكی تری گفتوگۆكەیان بوو و تەئكیدیان لەسەر پاراستنی مافی كەمەنەتەوەكان كردووە وەك هاوڵاتییەكی عیراقی .
لای خۆیەوە هەرێم كەمال ئاغا وتی : یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەردەم داكۆكی لە مافەكانی كەمەنەتەوەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان كردووە .
لەو دیدارەدا وەفدی ئاشوری باسیان لە رۆڵی سەرۆك مام جەلال كرد و رایانگەیاند : غیابی سەرۆك مام جەلال كاریگەری راستەوخۆی هەبووە لەسەر گۆرەپانی سیاسیی .

پـــەیـــوەنــدیــدار