بـــەپــەلــە
یەکیێتی نیشتمانی کوردستان بەشداری لە کۆنفراسی پارتی کرێکارانی بەریتانیای کرد

یەکیێتی نیشتمانی کوردستان بەشداری لە کۆنفراسی پارتی کرێکارانی بەریتانیای کرد

 

ئەم ساڵیش وەک ساڵانی ڕابردوو یەکیێتی نیشتمانی کوردستان بانگهێشتی کۆنفراسی ساڵانەی پارتی کرێکارانی بەریتانیا کە لە ڕۆژانی 25-26-27-28/9/2016 کرا.

لە کۆنفراسەکەدا هاوار حاجی بەرپرسی ڕێکخستنەکانی دەرەوەی یەکیێتی نیشتمانی کوردستان بەشداری کرد لە کۆمەڵێک کۆبوونەوە و چاوپێکەوتن.

سەرەتا چاوی کەوت بە بەڕێز (جێرمی کۆربن) سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا و پیڕۆزبایی و هاوپشتی و خۆشحالی یەکیێتی نیشتمانی کوردستانی گەیاندە بەڕێز (جێرمی کۆربن) کە بۆ جاری دووهەم وەک سەرۆکی پارتی کرێکاران هەڵبژێردرایەوە و دواتر باسی گیانفیدایی هێزی پێشمەرگە و دژە تیرۆر و شەرەڤانانی کوردستان لە بەرەکانی بەرگریدا لە ڕووبەروو بوونەوەی داعشدا بۆ کرد . هەروەها وەزعی خراپی باری دارایی ئێستای خەلکی کوردستان و کێشەکانی تری بۆ کرد.  بەڕێز جێرێمی کۆربن سوپاسی هەلوێستی دۆستانەی یەکێتی کرد و بە بەرزەوە ڕۆڵی پێشمەرگە و دژە تیرۆر و شەرەڤانانی نرخاند و دووپاتی کردەوە کە ئەوان لە جیاتی هەموو دیمۆکراتخواز و ئاشتی خوازان لە بەرەی بەرگری کردندان.  دواتر چاوی کەوت بە وەزیری دەرەوەی (سێبەر) ی بەریتانیا خاتوو (ئێمیلی ثۆرنبێری)  و پیرۆزبایی بەستنی کۆنفراسی لێکرد و داوایی هاوکاری زیاتری هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لێ کرد لە رووبەروو بوونەوەی داعش.

هەر لە هەمان کۆنفراسدا هەڤال هاوار حاجی بەشداری کرد لە کۆبوونەوەیەک کە لە لایەن (رێکخراوی یونایتت) سازکرابوو بۆ (کۆدەنگی رێکخراوەکان لەگەڵ گەلی کورد بۆ دیمۆکراسی و یەکسانی و سەربەخۆیی) کە بۆ یەکەم جارە لە کۆنفراسی پارتێکی گەورەی بەریتانی ئەم باسە بێتە ئاراوە..شایانی باسە لەو کۆبوونەوەیەدا دوای ووتوو وێژێکی زۆر سەرجەم ئامادەبوان کۆدەنگی خۆیان نیشان داو بۆ بابەتەکان و هەروەها داواشکرا کە لیژنەیەک پێک بهێنرێ بۆ هەوڵدان بۆ ئازاد کردنی بەرێز ئۆجەلان وەک هەوڵەکانی کاتی پێشوو بۆ ئازاد کردنی بەڕێز ماندێلا هەر لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک رێکخراو کە کاتی خۆی ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبوو لە ئازاد کردنی بەڕێز ماندێلا ئامادەیی خۆیان نیشان دا بۆ هاوکاری و کاری جددی لەسەر ئەم بابەتە..

له‌ درێژه‌ی چالاکیه‌کانی نوێنه‌ری یه‌کێتی له‌ کۆنفرانسه‌که‌دا چاوی کەوت بە بەڕێز (شین فێین)ی سەرۆکی پارتی سین فەینی ئیرلەندی ((کە کاتی خۆی بە (IRA ) ناسراوبوو و لە لایەن بەرێز شین فەینەوە کۆتای بە جەنگ هات و  پەیمانی ئاشتی لە نێوان ئیرلەندا و بەریتانیا مۆرکرا)) لەو چاو پێکەوتنەدا بەرێز سین فەین بە ڕێزێکی زۆرەوە تێکۆشانی مێژووی گەلی کوردی نرخاندن داوای کرد کە دانیشتنێکی فراوان لە نێوان یەکییتی و پارتەکەی ئەنجام بدرێت بۆ هاوپایمانی و کاری هاوبەش.

هەر لە هەمان کۆنفراسدا وەفدی یەکیێتی نیشتمانی کوردستان کۆمەڵێک بینین و وتوو وێژی ئەنجام دا لەگەڵ کۆمەڵێک دیپلۆمات و باڵیۆزخانە و کەسایەتیە جیهانیەکان.

img_0490

پـــەیـــوەنــدیــدار