وێنە، شێری باس لە هاوسەرگیری خۆی و قوباد تاڵەبانی دەکات…

وێنە، شێری باس لە هاوسەرگیری خۆی و قوباد تاڵەبانی دەکات…

شێری پێش هاوسه‌رگیری و په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی به‌ دیداری ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند بۆنه‌یه‌كیشدا مام جه‌لال-ی بینیوه‌ و یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هاوكاتی رێكه‌وتننامه‌ی ئاشتی نێوان تاڵه‌بانی و بارزانی بوو، ئه‌و رۆژه‌ مه‌راسمی ئیمزاكردنه‌كه‌ بوو، شێری یاوه‌ری مام جه‌لالی ده‌كرد.

سێ ئاهه‌نگ بۆ هاوسه‌رگیریی

شێری هاوسه‌ری قوباد تاڵه‌بانیی كه‌ ئێستا جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات دووساڵ دوای رێككه‌وتننامه‌یه‌ قوباد تاڵه‌بانی ناسیوه‌و ده‌ڵێت:” په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستییه‌كه‌مان سێ ساڵی خایاندووه‌ و دواتر به‌نه‌ریتی كورده‌واری هاوسه‌رگیری كردووه‌” شێری ئاماژه‌ به‌قسه‌یه‌كی قوباد تاڵه‌بانی هاوسه‌ری ده‌كات كه‌ ده‌ڵێت:” یه‌كه‌م كه‌سم سێ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییم كردووه‌ و یه‌ك هاوسه‌ریشم هه‌یه‌”، وه‌ك شێری ئه‌و قسه‌یه‌ روونتر ده‌كاته‌وه‌:” ئاهه‌نگی یه‌كه‌مم له‌ قه‌ڵاچوالان بووه‌ له‌سلێمانی و قوبادیش سه‌ردانی ئه‌مریكای كردو بۆنه‌ی ماره‌بڕینه‌كه‌مان له‌وێكردو ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌شمان له‌ئیتاڵیابوو، كه‌ به‌ پاره‌ی خۆمان كردمان و ته‌نیا 65 كه‌س بانگهێشتی ئاهه‌نگه‌ بچوكه‌كه‌مان بوو”.

مام جه‌لال 25 هه‌نجیری ده‌رخوار ده‌دات

شێری له‌دیدارێكی تایبه‌تیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری ژن مه‌گه‌زین كه‌ له‌ ژماره‌ 18 دا كه‌ نوێترین ژماره‌یه‌تی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، شێری باسی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ یه‌كه‌م سه‌ردانیدا بۆ كوردستان مام جه‌لال 25 هه‌نجیری ده‌رخوارداوه‌ ده‌ڵێت:” كاره‌كه‌م له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كاركردن بوو له‌سه‌ر عیراق و ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێم سپێردرابوو چۆنێتی خستنه‌كاری بڕێك پاره‌بوو كه‌ كۆنگرێس بۆ عیراقی ته‌رخان كردبوو كه‌ ده‌بوایه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ره‌ جیاوازه‌كانی دۆخی سیاسی و یاسایی له‌ عیراق بكه‌ین له‌دوای لابردنی سه‌دام حسێن كه‌ له‌ ساڵانی 1998-1999دا بوو” ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و كاته‌ هه‌لی بۆ ره‌خساوه‌ سه‌ردانی كوردستان بكات و كاربكات كه‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م بوو شه‌ڕی ناوخۆ نه‌مابوو” ئه‌و ده‌ڵێت: یه‌م دیدارم له‌گه‌ڵ مام جه‌لال له‌ دوكان بوو، پاییز بوو، لێی پرسیم شێری تۆ حه‌ز له‌ هه‌نجیر ده‌كه‌یت ؟ منیش وتم: به‌دڵناییه‌وه‌ حه‌زم لێیه‌تی و مام جه‌لال هه‌نجیرێكی دامی و وتی “ده‌فه‌رموو ئه‌م هه‌نجیره‌ بخۆ” دواتر دانیه‌كی تری پێدام و به‌و جۆره‌ 25 هه‌نجیرم خوارد”.

شێری ده‌ڵێت:” مام جه‌لال پیاوێكی به‌سۆزو نه‌رم و نیانه‌ و له‌ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌شماندا پشتیوانمان بووه‌”.

سێ ساڵ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی

شێری له‌ باره‌ی ناسینی قوباد تاڵه‌بانییه‌وه‌ ئاوا ده‌ڵێت:” ئه‌وكاتانه‌ی مام جه‌لال سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی بكردایه‌، قوبادی له‌گه‌ڵ بوو، منیش له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كه‌م سه‌ردانم ده‌كردن، له‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه‌دا قوبادم ناسی و دواتریش بوو به‌ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ئه‌مریكا و به‌و جۆره‌ یه‌كترمان ناسی”. و :”سێ ساڵ په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو”.

شێری و قوباد سێ ئاهه‌نگیان كردووه‌، یه‌كه‌میان له‌ 5ی 12ی 2003 دا بووه‌ له‌ قه‌ڵاچوالان له‌ سلێمانی و پاشان له‌ ئه‌مریكا مه‌راسیمی هاوسه‌رگیرییان له‌ 22ی 6ی 2004دا كرووه‌ و پاش 6 مانگیش ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌یان له‌ ئیتالیا گێڕاوه‌ كه‌ 65 كه‌س ئاماده‌بوون و بۆ خۆمان جه‌رجییه‌كه‌مان دابینكرد” بۆیه‌ قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت:” یه‌كه‌م كه‌سم سێ ئاهه‌نگم كردبێت و یه‌ك هاوسه‌ریشم هه‌یه‌”. ئه‌و ده‌ڵێت:” 13 ساڵه‌ هاوسه‌رگیریمان كردووه‌ و پێكه‌وه‌ به‌خته‌وه‌رین”.

رێكخراوی سید

شێری رێكخراوی سید-ی دامه‌زراندووه‌ كه‌ ئامانجی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و ئابوورییه‌ و ده‌ڵێت بۆ دامه‌زراندنیشی :”هیچ واسیته‌ و ئه‌ملاو لایه‌كم نه‌كرد و خۆیشم وه‌ك پارێزه‌ر كاره‌كانم كرد” رێكخراوه‌كه‌ش كار له‌سه‌ر پرسی ئاواره‌كان ده‌كات.

گه‌نده‌ڵی و توندوتیژی
شێری پێیوایه‌:” دروستبوونی دیموكراسیییه‌كی سیكولار له‌م ناوچه‌یه‌ زۆر گرنگه‌ و كوردستانیش هه‌لی گه‌وره‌ی له‌ به‌ر ده‌مدایه‌ و داهاتوویه‌كی گه‌شیش له‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌م هه‌رێمه‌دایه‌، هه‌رچه‌نده‌ ململانێی حزبی ئه‌زموونه‌كه‌ی خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌”. هه‌روه‌ك ده‌ڵێت:” ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت حكومه‌تی كوردی سه‌ركه‌وتووبێـت ، ده‌بێت ئێمه‌ی ژنان زیاتر و زیاتر پۆستی باڵا له‌ حكومه‌تدا بگرینه‌ ده‌ست” ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌دات له‌ كۆمه‌ڵگه‌ پیاوسالاره‌كاندا” گه‌نده‌ڵی و توندوتیژی زۆر به‌رزن” و ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات: كه‌ قوباد تاڵه‌بانی له‌و رووه‌وه‌ هاوڕایه‌تی”.

– ژن مه‌گه‌زین

  • 48
  • 47
  • 46
  • 45
  • 44

پـــەیـــوەنــدیــدار