بە هەوڵی مەڵبەندی ٨ی خانەقین 200 پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیداندا دابه‌شده‌كرێت

بە هەوڵی مەڵبەندی ٨ی خانەقین 200 پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیداندا دابه‌شده‌كرێت

له‌سنوری قه‌زای خانه‌قین به‌هه‌وڵی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و له‌لایه‌ن شاره‌وانی شاره‌كه‌وه‌ 200 پارچه‌ زه‌وی  به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدانی سنوره‌كه‌دا دابه‌شكرا.

له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شه‌هیدانی سنوری گه‌رمه‌سێر، وێڕای باسكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و كێشه‌ و پێشهاته‌كان و دۆخی ئێستایی سنوره‌كه‌، شێركۆ میروه‌یس لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان موژده‌ی دابه‌شكردنی 200 پارچه‌ زه‌وی به‌كه‌سوكاری شه‌هیداندا، كه‌به‌هه‌وڵی ئه‌وان شاره‌وانی شاره‌كه‌ بۆیانی دابینكردوه‌.

میروه‌یس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:ئه‌ركی سه‌رشانمانه‌ به‌هه‌وڵێكی بچووكی ده‌زانین،خۆزگه‌ ده‌مانتوانی كاری زیاتر و گرنگترتان بۆ ئه‌نجامبده‌ین، كه‌ هه‌مووی قه‌تره‌یه‌ك له‌خوێنی شه‌هیدان ناهێنێت.

وتیشی: ئێوه‌ جێگه‌ی شانازین و هه‌میشه‌ ده‌بێت خزمه‌ت بكرێن، ئه‌و سه‌روه‌ریه‌ی هه‌یه‌ به‌ری خوێن و ره‌نجی شه‌هیدان و ئێوه‌ی كه‌سوكاریانه‌ كه‌ به‌خۆڕاگریتان هه‌میشه‌ پشتوپه‌نای یه‌كێتیی بوون.

پـــەیـــوەنــدیــدار