بەریتانیا: ستایشی هەوڵی بەردەوامی لاهور شێخ جەنگی کرا لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا

بەریتانیا: ستایشی هەوڵی بەردەوامی لاهور شێخ جەنگی کرا لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا

له‌باره‌ی بارودۆخی عیراق، لاهور شێخ جه‌نگی له‌زانكۆی كامبریجی به‌ریتانیا دیبه‌یتێكی بۆ سازكرا.

لاهور شێخ جه‌نگی له‌زانكۆی كامبریجی به‌ریتانیا دیبه‌یتێكی بۆ سازكراو باسی له‌رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد له‌جه‌نگی دژ به‌تیرۆرستانی داعشدا.
لاهور شێخ جه‌نگی به‌ڕێوبه‌ری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری ، به‌ ره‌سمی بانگهێشتی زانكۆی كامبریجی به‌ریتانیا كرا، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌زانكۆ گه‌وره‌كانی جیهان و به‌سه‌رپه‌رشتی  لۆرد ڕیچدوتسن دیبه‌یتێكی له‌باره‌ی جه‌نگی دژ به‌تیرۆر و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی  داعش له‌عیراق و سوریا بۆ سازكرا، ئامانجی دیبه‌یته‌كه‌ زانیاری كۆكردنه‌وه‌ بوو دژی داعش و تاوتوێ كردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ و هه‌ڵسه‌نگاندنی كێشه‌ی ئابووری وسیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌و جه‌نگه‌دا.

هاوكات له‌دیبه‌یته‌كه‌دا ستایشی هه‌وڵی به‌رده‌وامی لاهور شێخ جه‌نگی كرا بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ یه‌ك به‌دوا یه‌كانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه‌تیرۆر به‌ده‌ستیان هێناوه‌ به‌رامبه‌ر تیرۆریستانی داعش.

دوای دیبه‌یته‌كه‌ش لاهور شێخ جه‌نگی له‌چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی گرنگی ئه‌وروپاو جیهانی وه‌ك( بی بی سی توو) (ڕادیۆی بی بی سی فۆڕ)  بانگهێشت كراو وڕاوبۆچوونی له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گروپه‌ تیرۆرستیه‌كانه‌وه‌ وه‌رگیرا.

به‌ڕێوبه‌ری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری رایگه‌یاند: ده‌رگایان كراوه‌یه‌وه‌ به‌ڕووی ئاواره‌كانی موسڵ، سه‌ره‌ڕای بوونی قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر رێگه‌چاره‌ی گونجاو له‌دوای نه‌مانی داعش له‌ناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌ت شاری موسڵ، هاوكات ئاماده‌بووانی دیبه‌یته‌كه‌ لاهور شێخ جه‌نگی یان به‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی دژ به‌ تیرۆر ناوده‌به‌ن.

lahur 357156102016_wwww

پـــەیـــوەنــدیــدار