بـــەپــەلــە
ئەندامێکی کارای ڕێکخستنەکانی ئەڵمانیای یەکێتی کۆچی دوایی کرد

ئەندامێکی کارای ڕێکخستنەکانی ئەڵمانیای یەکێتی کۆچی دوایی کرد

 

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە کۆمیتەی ڕێکخستنی ئەڵمانیا مەرگی ناوادەی هەڤاڵ”غەفور شوشە” ڕادەگەیەنیت.

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەڤاڵ”غەفور شوشە”ئەندامی کارای کەرتی رێکخستنی بەرلینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕۆژی ٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ لەنەخۆشخانەی”شاریتی”بەرلین لەدوای ململانێیەکی زۆر لەگەل نەخۆشی شێرپەنجەدا دڵی گەورەی لەلێدان کەوت و لەوڵاتی ئاوارەیی دوور لەنیشتمان و نازی کەرکوکی دایک چاوی ئارامیی لێکنا.. هەڤاڵ”غەفورشەشۆ”ساڵی ١٩٥٦ لەگەڕەکی شۆرجەی کەرکوکی قودسی کوردستان لەدایکبووەو لەساڵی ١٩٩٥ وە کوردستانی بەجێ هێشتووەو لەئەڵمانیا نیشتەجێ بووە..ئەم هەڤاڵە خەمخۆرو دڵسۆزە کەدەکاتە ژن برای هەڤاڵ”سالار سێرڤس” یەکێک بووە لەو هەڤاڵە تێکۆشەرانەی کەلەبەرلیندا بەردەوام لەهەموو بۆنەیەکی نیشتمانی ونەتەوەیی وخۆپیشانادان وچالاکیەکانی یەکێتی وڕەوەندی کوردیدا ئامادەبوونی هەبووە،هەمیشە دڵی لای کوردستان و کەرکوک و شۆرجەو بابەگوڕگوڕ بووە گیانی خۆڕاگری گەرمیانیەکان هەمیشە لەبیروباوەڕو خەباتیا بووە ئەم هەڤاڵە بۆگوزەراندنی ژیانی ئازادانەی خۆی لە ٢٠٠٨ وە دوکانێکی بۆ بژێوی ژیانی بەناوی کەرکوک لەسەنتەری شاری بەرلین دا کردۆتەوە ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ خەم و خۆشەویستی ئەم هەڤاڵە لەدەست چووەمان بۆ کەرکوک و کەرکوکیەکان و کوردستان..جوانەمەرگ خاوەنی خێزانەو ٣ کوری لەدوا بەجێماوە..بەم بۆنەیەوە غەم و پەژارەی سەرجەم کەرت و ئۆرگانەکانی کۆمیتەی رێکخستنی ئەلمانیا بەتایبەتی کەرتی رێکخستنی بەرلین بەکەسوکاری هەڤاڵ”غەفور شوشە”ڕادەگەیەنین و بەشداری خەمیان دەکەین و دەڵێن ڕۆحی شادو گیانی ئارام بێت.

 

مەراسیمی بەخاکسپاردنی هەڤاڵ”غەفور شوشە”ڕۆژی دووشەممە١٠/١٠ی ٢٠١٦ سەعات٣ی پاش نیوەڕۆ لەم گۆرستانەی بەرلین بەرێوە دەچێت

Neuer Zwölf-Apostel-Kirchhof

Werdauer Weg 5, 10829 Berlin

S-Bahn Schöneberg

پرسەکەشی ڕۆژی شەممە ٨/١٠/٢٠١٦ دەمژێر 15 بۆ 18 لەدەرسیم گمایندە لەم ئەدرێسە بۆ دادەنرێت:

Dersim Kulturgemeinde Berlin

Waterloo-Ufer 5-7, 10961 Berlin

U-Bahn Hallesches Tor

بەشداریکردنتان لەمەراسیمی بەخاکسپاردن و پرسەکەیدا وەفایەکە بۆئەم جوانەمەرگە.

 

 

 

 

 

ڕۆحی شادو گۆری پڕ نوربێت

 

 

 

 

پـــەیـــوەنــدیــدار