نوێترین وێنەی سەرۆك مام جەلال ببینە

نوێترین وێنەی سەرۆك مام جەلال ببینە

دوای گەڕانەوەی لە دواین سەفەری سەرۆك مام جەلال بۆ چارەسەر لە وولاتی ئەڵمانیا جەند دیدار چاوپێکەوتنیکی ئەنجامداوە .

هەر لەو چاوپیکەوتنانەدا سەرۆكی دامەزراوەی ئەلمەدا گرنگی رێباز و روانینەكانی سەرۆك مام جەلال لە چارەسەركردنی سەرجەم كێشە و گرفتەكاندا دووپاتدەكاتەوە. سەرۆك مام جەلال لە سلێمانی پێشوازیكرد لە فەخری كەریم سەرۆكی دامەزراوەی ئەلمەدا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیریی و هونەر و سەرۆكی ئەنجومەنی عیراق بۆ ئاشتیی و هاوكاریی، كە بە بۆنەی گەڕانەوەی لە بەرلین  سەردانی كردبوو. لە دیدارێكیشدا كە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئامادەی بوو، فەخری كەریم خۆشحاڵی دەربڕی بە دیداری سەرۆك مام جەلال بە تایبەت كە تەندروستی بەرەوباشتر دەچێت. لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا، بارودۆخی سیاسیی و گۆڕانكاریی و پێشهاتەكانی  گۆڕەپانی عیراق و ناوچەكە باسكرا و گرنگیی رەخساندنی كەشوهەوایەكی لەبار خرایەروو بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگ و قەیرانەكانی ئێستا، لەو رووەشەوە فەخری كەریم گرنگی رێباز و روانینەكانی سەرۆك مام جەلالی  دووپاتكردەوە بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشەو گرفتەكان. سەرۆك مام جەلالیش خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە بینینی هاوڕێی دێرینی خۆی ئەبو نەبیل.

مام

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە