عەممار حەكیم بە توندی هۆشداری دەداتە تورکیا

عەممار حەكیم بە توندی هۆشداری دەداتە تورکیا

عەممار حەكیم هۆشداری دەداتە توركیا كە دانبەخۆداگرتنی عیراقییەكات بەرامبەر بە توركیاو لێدوانەكانی رەجەب تەیب ئەردۆگان و دەستوەردانە بەردەوامەكانی لەكاروباری ناوخۆی عیراق خەریكە كۆتایی دێت.

سەید عەممار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعە وتیشی: ئەوانە هەڵەن كە پێیانوایە عیراق لاوازە، چونكە عیراق بەهێزە بەپێكهاتەكانی و ئەو كەسانەی لەبەرگریكردن لەئاسایش و نیشتمانەكەیان و سەروەرییەكەی هیچ درێغی ناكەن.

لەوبارەیەوە نوسینگەی رۆژنامەوانی سەید عەممار حەكیم لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەشداوە كە موسڵ مەڵبەندی پارێزگای نەینەوایەو هەمەجۆری عیراقی تێدایەو هەركەسێك وەك پارێزگایەكی سوننە لێی بڕوانێت ئەوا بەر لەشیعە لەلایەن سوننەكانەوە روبەڕووی بەرهەڵستی دەبێتەوە.

حەكیم هیواشی خواستوە عیراق  باشترین پەیوەندی لەگەڵ توركیا هەبێت، جەتیشیكردۆتەوە تەنیا عیراق بەشداری لەشەڕی ئازادكردنەوەی موسڵ لەچنگی رێكخراوی تیرۆرستی داعش دەكات، سەرنجی هەموولایەكی بۆ ئەوەش راكێشا كە هەڵوێستی توركیا بەوەی داوایكردبوو حەشدی شەعبی بەشداری نەكات و بەبێ رەزامەندی حكومەتی عیراقیش سەرلەنوێ ماوەی مانەوەی هێزەكانی لەنزیك موسڵ درێژكردەوە، هەست و سۆزی عیراقییەكانی وروژاندوە.

سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی داواشیكردوە توركیا چاو بەهەڵوێستی خۆیدا بخشێنێتەوەو لەسۆنگەی دراوسێیەتی باشەوە هێزە سەربازییەكەی لەنزیك موسڵ بكێشێتەوە.

پـــەیـــوەنــدیــدار