گەنجانى یەکێتى لە خانەقین کۆبونەوەى مانگانەى خۆیان ساز دا

گەنجانى یەکێتى لە خانەقین کۆبونەوەى مانگانەى خۆیان ساز دا

بە ئامادەبوونى هەڤاڵ شێرکۆ میروەس لیپرسراوى مەڵبەندى 8ى ڕێکخستنى خانەقین و بە یاوەرى هەڤاڵان حاکم عمران جێگرى مەڵبەند و مامۆستا ئامینە وعلی چاوجوان کارگێڕانى مەڵبەند کۆبونەوەى بەشى گەنجانى مەڵبەند ساز درا,
لە دەست پێکى کۆبونەوەکەدا هەڤاڵ زانیار جەوهەر سەرپەرشتیارى بەش بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانى پاکى شەهیدان و خستە رووى چەند کارو چالاکیەکى بەشەکە کۆبونەوەکەى کردەوە, دواتر هەڤاڵ شێرکۆ میروەس باسى لە ڕۆڵى توێژى گەنجان کرد لە نیو کاییەى سیاسى و پشتگیرى و پاڵپشتى خۆى دەربرى بۆ کارو پڕۆژەى گەنجان لە دەڤەرەکە , گەنجانیشى هاندا تاوەکو بتوانن ئەسپى خۆیان تاو بدەن لە بەرەو پێشەوەچوونى ئاستى ڕۆشنبیرى و هۆشیار و بەرزکردنەوەى هەستى نەتەوایەتى و کاریگەرى ئەم توێژە لە نێو کاییەکاندا بە گرنگى دەزانى , هەر یەک لە هەڤاڵانى ئامادەبوو بە چەند تێبینیەک پێشنیارى خۆیان خستە روو , لە کۆتاییدا لە لایەن گەنجانى بەشدار بووى کۆبونەوەکە بە چەند پرسیار و پێشنیار کۆتاییان بە کۆبونەوەکە هێنا.

14642372_1817130168530920_62032190184564364_n 14610990_1817132111864059_967379421094660684_n 14568063_1817132231864047_2935095378650923704_n 14517587_1817130441864226_34460581340586423_n 14502823_1817132208530716_5231348114285404503_n 14494650_1817130855197518_5156075688291733373_n

پـــەیـــوەنــدیــدار