نوێنەری یەکێتی  و دەزگای پاڵمە سەنتەر کۆبوونەوە, تاوتوێی  پرۆژە هاوبەشەکان دەکەن

نوێنەری یەکێتی و دەزگای پاڵمە سەنتەر کۆبوونەوە, تاوتوێی پرۆژە هاوبەشەکان دەکەن

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی سوید

نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ووڵاتی سوید هەڤاڵ سەمیر ساڵح بە بانگهێشتی فەرمی لە لایەن دەزگای پاڵمە سەنتەر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا. بەرپرسی دەزگای پاڵمە سەنتەر بەڕێز (یانس ئورباک) و (مۆرتن لوێفبەرگ) جێگری بەرپرسی پەیووەندیە نێودەوڵەتیەکانی سۆسیال دیموکرات و خاتوو (ئێڤین ئینجێر) بەرپرسی پرۆژەکانی کوردستان لە دەزگای پاڵمە سەنتەر و خاتوو( یوهەننا لێندەر) بەڕێوبەری پرۆژەکان پێشوازی لێکرا. لە میانەی چاوپێکەووتنەکەدا تاوتوێی ئەو پرۆژە هاوبەشانە کرا کە لە نێوان هەردوو حزبی دەستەخوشك ئەنجامدراوە..هاوکات باس لە ڕوانگەی چۆنێتی بەردەوام بوون و زیاتر گەشەپێدان لە بوارەکانی لاوان ودیموکراسی و یەکسانی کۆمەڵگای سێکولار. هەرەها تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە باسکردنی بارودۆخی کوردستان و ناوچەکە بە گشتی و ڕووبەڕووبونەوەی تێڕۆریستانی داعش و بارودۆخ و ژیان گوزاری ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەکان کە ڕوویان کردۆتە هەڕێمی کوردستان .

سۆسیال دیموکراتی سوید وەك دەستەخوشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دووپاتیان کردەوە کە پشتیوانن و بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ سەرخستنی پرۆسەی دیموکراسی و سێکولاریزم لە هەرێمی کوردستان سەرباری ناسەقامگیری ناوچەکە لە ئەنجامی هێرشەکانی تێرۆریستان و قەیرانی ئابوری کە یەخەی کوردستانی گرتوە.

 

پـــەیـــوەنــدیــدار