بەبانگهێشتێكی فەرمی وەفدێكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان دەگەنە یۆنان

بەبانگهێشتێكی فەرمی وەفدێكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان دەگەنە یۆنان

وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانیی، بەسەرۆكایەتی هەڤاڵ مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی‌و ئەندامێتی هەڤاڵان قادر عەزیز، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و رەوا حەمە كەریم، نوێنەری یەكێتیی لەیۆنان، بە بانگهێشتی فەرمی سەرۆكایەتی پارتی هاوپەیمانی رادیكاڵی چەپ-سیریزا (پارتی حوكمڕانی یۆنان) ‌و بە مەبەستی بەشداربوون لەدووەمین كۆنگرەی پارتەكەدا، بەرەو ئەسینای پایتەخت بەڕێكەوتن.

لەچوارچێوەی ئەجێندای سەردانەكەشدا، بڕیارە هەڤاڵ لێپرسراوی وەفدەكە، چەندین دیدارو كۆبوونەوەی تایبەت لەگەڵ لێپرسراوان‌و كەسایەتی باڵای سیاسی لەو وڵاتە ئەنجامبدات‌و لەپەراوێزی كۆنگرەكەشدا، وەفدەكان چاویان بەسەرۆك وەزیران‌و گەورە بەر پرسانی وڵاتەكە دەكەوێ‌.

هەروەك سەعات (7)ی ئێوارەی سبەینێ (12/10/2016) كۆمیتەی پارتە كوردستانییەكانی یۆنان، بەناونیشانی (دواگۆڕانكارییە سیاسییەكانی ناوچەكە، سوریاو عیراق‌و كوردستان) كۆڕێكی بۆ هەڤاڵان مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی‌و صالح موسلیم، هاوسەرۆكی پەیەدە، بەم ئەدرەسەی خوارەوە، رێكخستووە.

سكوڵی ئابوری زانكۆی ئەسینا -شەقامی پاتسیۆن، نزیكی وێستگەی ترێنی ڤیكتۆریا ، هۆڵی ئاسۆێ.

پـــەیـــوەنــدیــدار