پێشهاتەكانی دوای پرۆسەی ئازادكردنی موسڵ تاووتوێدەكرێت.

پێشهاتەكانی دوای پرۆسەی ئازادكردنی موسڵ تاووتوێدەكرێت.

هەڤال هەڵۆ پێنجوێنی لێپرسراوی مەڵبەندی موسڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە بارەگای مەڵبەندی لە قەزای شێخان پێشوازی كرد لە نوفەل عاكوب پارێزگاری نەینەوا,

لە دیدارێكدا وێڕای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی سیاسی, هەردوولا بە تێروتەسەلی ئەگەرو پێشهاتەكانی دوای پرۆسەی ئازادكردنی موسڵیان تاووتوێ كرد.

هەڤال هەڵۆ پێنجوێنی تێڕوانینی یەكێتی سەبارەت بە ئایندەی دوای ئازادكردنی موسڵ و ئیدارەدانی خستەڕوو، تەئكیدی كردەوە كە پێویستە رێككەوتنێكی پێشوەختەی سیاسی هەبێت لە نێوان هێزو لایەنی و ناوچەكە بۆ بڕیاردان لەسەر شێوازو چۆنێتی بەڕێوەبردنی شارەكە دوای پاككردنەوەی لە داعش.

پـــەیـــوەنــدیــدار