پارتی بەم فێڵە ژمارەی بندیوارەکانی لە هەولێر زیاد دەکات

پارتی بەم فێڵە ژمارەی بندیوارەکانی لە هەولێر زیاد دەکات

پارتی ژمارەی بندیوارەکانی لەھەولێر زیاددەکات..یەکێتی و گۆڕان کۆدەبنەوە
پارتی دیموکراتی کوردستان لەسنوری ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر گۆڕانکاریی لەھەشت بەڕێوەبەی ناحیەی دیکەدا دەکات، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانیش لەئەنجومەنی پارێزگا دەڵێت:”ئەو ھەنگاوە جۆرێکە لەزیادکردنی دیاردەی بندیوار”، جەختیشدەکاتەوە لەسەرئەوەی، لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی کۆدەبنەوەو ھەڵوێستی خۆیان لەبەرامبەر ئەو ھەنگاوەی پارتیی ڕادەگەیەنن.

عەبدولڕەحمان موھەندیس سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ SNN وتووە:”لەسنوری پارێزگای ھەولێر، پارتیی گۆڕانکاریی لەچەند پۆستێکی دیکەدا دەکات، دوێنێ سیڤی ناوی کاندیدەکانمان بەدەستگەیشتوە کە بۆ ھەشت بەڕێوەبەری ناحیە کاندیدکراون”.

ئاشکراشیکرد، ئەوەی گرفتە لای ئەوان، ئەو بەڕێوەبەری ناحیانەی کە لەپۆستەکانیان لادەبرێن، بەھەمان ئیمتیازات لەوەزارەتی ناوخۆ دەوامدەکەنەوە، کە بە قائیمقامی (معەوەم) ناودەبرێن و ھەمان ئیمتیازاتی پێشتریان ھەیە کە جۆرێکە لەفەرمانبەری بندیوار.

وتیشی:”بۆیە ئێمە لەگەڵ یەکێتی نیشتمانیی ھاوپەیمانین و بڕیارە لەگەڵ فراکسیۆنی سەوز لەئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆبونەوە ئەنجامبدەین و ھەڵویستی خۆمان ڕادەگەیەنین”.

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر باسی لەوەشکرد، “بەوپێیەی ڕێککەوتنمان لەگەڵ یەکێتیدا ھەیە بەجۆرێک کە بگەینە سیغەیەکی گشتگیرو یەکھەڵویست بین بەرامبەر بەو ھەنگاوەی پارتی کە لەپارێزگای ھەولێرداکاری پێدەکات”.

س:snn

پـــەیـــوەنــدیــدار