‎میروه‌یس: خانه‌قی پێشه‌نگی خه‌بات و تێكۆشانی ڕێكخراوه‌یی بووه‌

‎میروه‌یس: خانه‌قی پێشه‌نگی خه‌بات و تێكۆشانی ڕێكخراوه‌یی بووه‌

 

 

شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی رێكخستنی خانه‌قین به‌ ئاماده‌بوونی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان كه‌به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوونه‌وه‌ له‌كاروباری رێكخراوه‌ییان له‌گه‌ڵ ستافی لقی خانه‌قینی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ كۆبووه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی باسی له‌ مێژووی خه‌باتی توێژی خوێندكارانی كرد كه‌ له‌ سه‌ره‌تای شۆڕشه‌ جیاجیاكانی كوردستان خوێندكاران نمونه‌ی هاتنه‌پێشه‌وه‌ی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان بوون

وتیشی:  له‌ شۆڕشی نوێدا و دوای دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان له‌ریزی پێشه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كردنی شۆڕشی نێو و له‌هه‌ره‌می باڵای یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان له‌ خوێندكاران و ئه‌ندامانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ بوون و ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ش سه‌ره‌تای پێگه‌یاندنی كادری سیاسی و سه‌ركرده‌ی دوا ڕۆژی گه‌له‌كه‌مان بووه‌

راشیگه‌یاند:  ئێوه‌ ئه‌ركی زۆرتان له‌سه‌ر شانتانه‌ و ده‌بێت به‌و په‌ری به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه‌ كاری رێكخراوه‌یی بكه‌ن، چونكه‌ خانه‌قی ناوچه‌یه‌كی گرنگی كوردستانه‌و هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ زێدی باوباپیرانمان و دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی پیلانگیر و هه‌وڵی تێكده‌رانه‌ن له‌م سنووره‌‌و ده‌بێت به‌ وریایه‌وه‌ مامه‌له‌ دۆخه‌كان بكرێت و بۆ رزگاری وئازادی ئه‌م شاره‌ سه‌دان ڕۆڵه‌ی چاونه‌ترسی شاره‌كه‌و ناوچه‌كانی تری كوردستان خوێنی پاكی خۆیان لێره‌ بۆ ئاسوده‌یی خه‌ڵكه‌كه‌ به‌خت كردووه‌و ده‌بێت ده‌ستكه‌وته‌كانمان كه‌ له‌ سایه‌ی گیان فیدایی ئه‌وان به‌ده‌ست هاتوه‌ بپارێزین..

به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی خانه‌قین دواتر باسی له‌وه‌ كرد ده‌بێت به‌هه‌موومانه‌وه‌ كار بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان بكه‌ین و نه‌هێلین به‌هۆی فره‌ ئایینی و باوه‌ره‌وه‌ دوژمنان دزه‌ بخه‌نه‌ نێو گه‌له‌مان و ئه‌م شاره‌ به‌ پێكه‌وه‌ بوون و چه‌پكه‌گوڵی پێكه‌وه‌ ژیان جوانه‌و یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌كانی هه‌موو تاكێكی ئه‌م وڵاته‌یه‌..

له‌كۆتاییدا شێركۆ میروه‌یس داوای له‌ كۆمه‌ڵه‌ی رێكخراوه‌كان كرد پێش كاری ڕێكخراوه‌یی گرنگی به‌ وانه‌و كۆشش و سود وه‌رگرتن له‌ هۆڵه‌كانی خوێندن بگرن چونكه‌ كوردستان پێویستی به‌ نه‌وه‌ی خوێنه‌وارو خاوه‌ن زانست و پسپۆره‌..

13 12 11

 

 

 

 

 

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە