بزانە لەم ساڵدا ووڵاتی ئەڵمانیا چەند پەنابەری دیپۆرت کردۆتەوە

بزانە لەم ساڵدا ووڵاتی ئەڵمانیا چەند پەنابەری دیپۆرت کردۆتەوە

حکومەتی ئەڵمانیا هەوڵەکانی بۆدیپۆرت کردنەوەی پەنابەران چرکردۆتەوەو ئەمساڵ زیاتر لە ١٨ هەزارکەسی ناردۆتەوە

حکومەتی ئەڵمانیا بەردەوامە لەناردنەوەی ئەوکۆچبەرانەی کەمافی پەنابەریان ڕەتکراوەتەوە یان ئەوانەی لەوڵاتانی سەقامگیرەوە هاتونەتە ئەڵمانیا..ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی و کەناڵی فەرمی و بەپشتبەستن بەڕاپۆرتێکی وەزارەتی ناوخۆی ئەلمانیا ئەمڕۆ دوشەممە٢١/١٢/٢٠١٥بڵاویانکردەوە بەشێوەیەکی بەرچاو رێژەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران ڕوو لەزیادبوونەو ڕۆژانە بەپێی بەرنامەو نەخشەیەکی دیاریکراو ئەو پەنابەرانە دەنێردرێنەوە کەمافی پەنابەریان ڕەتکراوەتەوەو یان لەوپەنابەرانەن کەوڵاتەکانیان لەڕوانگەی هەڵسەنگاندنی سیاسەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بەوڵاتی سەقامگیرو ئارام ناسراون.بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لەنێوان مانگی کانونی دووەم تاکۆتایی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا ١٨ هەزارو سێ سەدو شەست وسێ کەس لەسەر ئاستی ئەڵمانیا ڕەوانە کراونەتەوە..!لەکاتیکدا ساڵی پار تەنیا ١٠ هەزارو هەشت سەدوهەشتاو چوارکەس دیپۆرت کراونەتەوە..بەرزبوونەی رێژەی ناردنەوەش ڕەنگدانەوەی بەرزبونەوەی شەپۆلی هاتنی کۆچبەرانە لە٢٠١٥دا کەملیۆنێکی تۆمارکردووە.بەپێی ئەوداتایانەی ئاشکراکراوە لەهەرێمی بایەرن لەکانونی دووەم تاکۆتایی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ واتە تا مانگی ڕابردو ٣ هەزارو شەش سەدوچل وسێ کەس لەوانەی داوای مافی پەنابەریان کردووەو داواکانیان ڕەتکراوەتەوە دیپۆرت کراونەتەوە ئەمەش بەبەراورد  سێ جار زیاترە لەساڵی پار کەتەنیا هەزارو حەوت کەس بووە.لەهەرێمی (هێسن)یش رێژەی ناردنەوە دوبەرابەر بەساڵی پار زیادیکردووە ساڵی پار تەنیا هەشت سەدو بیستو نۆ کەس بووە بەلام لە٢٠١٥دا گەیشتۆتە٢هەزاروسێ سەدوشەش کەس.بەهەمان شێوە لەهەرێمی فیدرالی(بادن-ڤۆرتمبیرگ) لە٢٠١٤دا ١هەزارو هەشتا کەس بووە بەلام تاکۆتایی مانگی ڕابردو بەرزبۆتەوە بۆ ٢ هەزارو سەدو چل کەس.بەگشتی لەهەرێمە فیدرالیەکانی ئەڵمانیا دیاردەی ناردنەوەی ئەوانەی مافی پەنابەریان پێنەدراوە ڕولەزیادبونەو بڕیاری حکومەتە کەبەپێی ماوەیەکی دیاریکراو دەبێ چارەنوسی پەنابەران ساغ بکرێتەوەو ئەوانەی ئەو مافەیان پێنادرێ دەنێردرێنەوە بەلام تاقە هەرێمێکیش کەئەو رێژەیە بەپێچەوانەوە بەبەراورد لەگەڵ ساڵی پاردا تیایدا کەمیکردووە هەرێمی(تۆرنگن)ە کە لەساڵی ٢٠١٤ دا دوسەدو سی وچوار کەس بووە بەلام لە ٢٠١٥ دا گەڕانەوەی بەخۆوە بینیوەو تەنیا سەدو پەنجاو دوکەس دیپۆرت کراوەتەوە..لەماوەی چەندمانگی ڕابردودا هەندێک لەهەرێمە فیدرالیەکان هەوڵەکانیان بۆناردنەوەی ئەوپەنابەرانە چرکردۆتەوە کەمافی پەنابەریان پێنەدراوە بۆنمونە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تامانگی نیسان ٤ هەزارو پێنج سەدو هەشت کەس نێردراوەتەوە،تاکۆتایی حوزەیرانیش گەیشتۆتە ٨ هەزارو سەدو حەفتاو هەشت و لەکۆتایی مانگی(ئاب)ی ڕابردوشەوە گەیشتۆتە ١١ هەزارو پێنج سەدو بیستو دوو لەمانگی تشرینی دوەمیشدا رێژەکە زۆر بەرزتربۆتەوە..شایانی باسە ڕەتکردنەوەی مافی پەنابەری لەئەڵمانیا زۆر لەو ژمارەیە زیاترە کەدیپۆرت کراونەتەوە بەلام بەهۆکاری شکاتکردن لەبەرامبەر ڕەتکردنەوەی مافی پەنابەریداو گرتنی پارێزەر زۆرێک لەو کۆچبەرانە دیپۆرت کردنەوەیان دوادەکەوێ.

شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە