داعش بەم شێوەیە پلانی بەرگریکردنی لە شاری موسڵ دارێژیوە

داعش بەم شێوەیە پلانی بەرگریکردنی لە شاری موسڵ دارێژیوە

تیرۆرستانی داعش شوێنه‌ گشتی و ستراتیژییه‌كانی ناو موسڵیان بۆمبرێژ كردووه‌و كامێرای چاودێریشیان داناوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاندوە: تیرۆرستانی داعش دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان و پردو شوێنه‌ ستراتیژییه‌كانی ناو موسڵیان بۆمبڕێژ كردووه‌. هه‌روه‌ها ته‌واوی ده‌روازه‌كان بۆ چوونه‌ ناو موسڵیش بۆمبڕێژ كراوه‌.

وتیشی: له‌ نزیك ده‌روازه‌كانیش تیرۆرستانی داعش كامێرای چاودێریان داناوه‌ تاوه‌كو بزانن چ هێزێك و به‌ چ ئاڕاسته‌یه‌ك هێرشیان ده‌كه‌نه‌ سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ ئاڕاسته‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ هه‌ڵبێن و زیانیان پێنه‌گات. هه‌ربۆیه‌ ئه‌بێت هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌ عیراقیه‌كانیش به‌وریاییه‌وه‌ هێرشه‌كان ده‌ستپێبكه‌ن تا زیانان پێنه‌گات و تیمی تایبه‌تی بۆمب پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ پاكبكه‌نه‌وه‌.

پـــەیـــوەنــدیــدار