ئۆپه‌راسیۆنی پاكکردنەوەی شاری کەرکوك لە تیرۆرستان به‌رده‌وامه‌

ئۆپه‌راسیۆنی پاكکردنەوەی شاری کەرکوك لە تیرۆرستان به‌رده‌وامه‌

ژماره‌یه‌ك له‌ تیرۆرستانی داعش هێرشیان كرده‌سه‌ر چه‌ند شوێنێك له‌ناو شاری كه‌ركوك و له‌خۆرئاوای كه‌ركوك هێزی پێشمه‌رگه‌ په‌لامارێكی داعش تێكده‌شكێنێت.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ21-10-2016  تیرۆرستانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوكی كۆن له‌ نزیك كتێبخانه‌ی گشتی دوان و  هاوكات سێ  تیرۆرست خۆیان به‌بینا حكومییه‌كانی شاری كه‌ركوك ته‌قاندووه‌.

له‌ ئێستا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و دژه‌ تیرۆر و هێزی پێشمه‌رگه‌ ئۆپه‌راسیۆنی كێوماڵكردنی تیرۆرستان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن .

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ لیژنه‌ی ئه‌منی شاری كه‌ركوك قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له‌ناو شاری كه‌ركوك راگه‌یاند.

نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند دۆخی شاره‌كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندایه‌.

پـــەیـــوەنــدیــدار