بـــەپــەلــە
قوباد تاڵەبانی ستایشی هێزە ئەمنیەکانی شاری کەرکوك و پێشمەرگەو دژە تیرۆر دەکات

قوباد تاڵەبانی ستایشی هێزە ئەمنیەکانی شاری کەرکوك و پێشمەرگەو دژە تیرۆر دەکات

هه‌ڤاڵ(ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕێكخستن و هه‌ڤاڵ(ئاسۆ مامه‌ند) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ولێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك و به‌ئاماده‌بوونی  لیوا( خاڵه‌ كاكه‌مه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن و عه‌مید(هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵا) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك دوای نیوه‌ڕۆی ئیمڕۆ 22/10/2016 له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ كه‌ركوك پێش وازیان كرد له‌ به‌ڕێز (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دكتۆر(خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایش و به‌ڕێز (وه‌ستا حه‌سه‌ن) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی.

له‌و دیداره‌دا بارودۆخی دوێنێ و ئیمڕۆی ئه‌منی شاری كه‌ركوك و ئه‌و نه‌خشه‌و پیلانه‌ی تیرۆرستانی داعش ئه‌نجامیاندا تاوتوێكراو جه‌خت له‌ سه‌ر هه‌ماهه‌نگی سه‌رجه‌م هێزه‌كان كرایه‌وه‌ له‌ پێناو ڕێگه‌ گرتنی دزه‌ی تیرۆرستانی داعش  بۆ ناو شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری وستایشی ڕۆڵی قاره‌مانانه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌ به‌شداربوه‌كانی  ئه‌م دووڕۆژه‌ی ناوشاری كه‌ركوك ده‌وربه‌ری كرایه‌وه‌ كه‌بووه‌ هۆی پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پیلانی گه‌وره‌ی تیرۆرستانی داعش له‌ سنووره‌كه‌و پشتیوانی خۆیان بۆ خه‌ڵكی خۆراگری كه‌ركوك ڕاگه‌یاند.

  • 3c4a2874
  • 3c4a2872
  • 3c4a2854
  • 3c4a2841
  • 3c4a2836

پـــەیـــوەنــدیــدار