بە وێنە: شاناز ئیبراهیم ئەحمەد  سەردانی زانکۆی راپەڕینی کرد..

بە وێنە: شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی زانکۆی راپەڕینی کرد..

ڕۆژی شەممە ٢٠١٦/١٠/٢٢، لە سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین لەشاری رانیە لەلایەن بەڕێز “د.مۆفەق خالید” سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز سەمەد حاجی برایم ئـەندامی ئـەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆو سەرۆکی بەشە زانستییەکان، پێشوازی لەبەڕێز خاتوو ” شاناز ابراھیم ئـەحمەد ” لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و وەفدێکی یاوەری کرا.
سەرەتا لەلایەن بەڕێز د. مۆفەق خالید سەرۆکی زانکۆی راپەڕین بەخێرھاتنی بەڕێز دادە شاناز و وەفدی یاوەری کرا. دواتر سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بەمێژووی زانکۆی راپەڕین و گرنگی و بایەخی زانکۆکە کرد بۆ کوردستان بەگشتی و سنورەکە بەتایبەتی، ھەروەک باس لەگەشە زانستییە بەردەوامەکانی زانکۆکە کرا وەک کردنەوەی فاکەڵتی و بەشی تازە لەزانکۆکەدا.

دواتر بەڕێز خاتوو شاناز ئیبراھیم ئـەحمد لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لەبەڕێز د. مۆفەق خالید کرد وەک سەرۆکی تازەی زانکۆی راپەڕین و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لەدرێژەی قسەکانیدا بەڵێنی ھەموو پشتگیری و ھاوکارییەکی بۆ زانکۆی راپەڕین دووپاتکردەوەو بوونی زانکۆی راپەڕینی لەسنورەکەدا بەگرنگ وەسفکرد بۆ خەڵکی شۆڕشگێڕی دەڤەرەکە.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکە کراوەکەدا ئاماژە بە قەیرانی دارایی لەھەرێمی کوردستان و کاریگەری لەسەر پڕۆسەی خوێندنی زانکۆیی درا کە لەئێستادا کاریگەری زۆری لەسەر پڕۆسەی خوێندن دروستکردووەو ھیوای خواست بەھاوکاری ھەموو لایەک ھەوڵبدرێت لەداھاتوودا چارەسەری کێشەی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بکرێت و پڕۆسەی خوێندنیش دەست پێبکاتەوە….

فۆتۆ ئـەحمەد مام کاک

  • %d9%a1%d9%a1
  • %d9%a1%d9%a0
  • %d9%a9
  • %d9%a8
  • %d9%a7
  • %d9%a6

پـــەیـــوەنــدیــدار