کەنەدا ،  هونەرمەند دارا ئارام بەشداری پێشانگای شێوەکاری کەنەدا دەکات

کەنەدا ،  هونەرمەند دارا ئارام بەشداری پێشانگای شێوەکاری کەنەدا دەکات

عوسمان عەلی . تورونتۆ

 

رۆژی 6/10/2016 بەسەرپەرشتی کۆمەڵەی هونەرمەندانی ئۆنتاریو لە هۆڵی papermill ) ( Gallery – ی تورونتۆ ، پێشانگایه‌کی شێوه‌کاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ زیاتر لە 60 هونه‌رمه‌ندی  هاوچه‌رخی هەرێمی ئۆنتاریو – ی کەنەدا لە هۆڵی تورونتۆ بەڕێوەچوو .

جێی ئاماژەیە 200  شێوەکار بۆ بەشداری کردن لەم پێشانگایە بەرهەمەکانیای پێشکەش بە لیژنەیەکی پسپۆری ئەکادیمی کەنەدا تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە و دەست نیشانکردنی باشترین بابەتی هونه‌ری کردبوو ، لەو ژمارەیەش دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن و ڕەخنەگرتن لەلایەن لیژنەکە ڕەزامەندی  لەسەر بەرهەمی63  هونەرمەند درا .

له‌و پرۆژه‌ هونه‌رییه‌دا هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌کار به‌ چه‌ندین کاری هونه‌ری  ئۆڕیجناڵ به‌شدارییان  تێدا کرد ، رۆژانە سەدان کەس لە ئارەزوومەندانی هونەری شێوەکار سەردانی پێشانگاکە دەکەن و زۆربه‌ی کڕیاره‌ بازرگانه‌ هونه‌رییه‌کانیٍ کەنەدا و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ٍش ئامادەی پێشانگاکه‌  دەبن‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی باشترین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی به‌توانا ئاماده‌ ده‌بن که‌ بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام بوو ..

دارا ئارام هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری کورد  به‌ تابلۆیەکی نوێی ڕەنگینی قه‌باره‌ دوو مەتری کە گوزارشت لە ژیان و کلتوری کوردی دەکات به‌شداری تێدا کرد . تابلۆکانی هونه‌رمه‌ند  به‌ ئه‌کریلیك و ماده‌ی تێکه‌ڵ و جێڵ و ئینکاستیك له‌سه‌ر کانڤاس و بۆرد به‌رهه‌م هێنراوه‌ .

هونەرمەند دارا ئارام لە لێدوانێکدا بۆ pukmedia وتی ” لەم پرۆژە هونەرییەدا زیاتر لە 200 هونەرمەندی شێوەکار بەرهەم و تابلۆکانیان پێشکەش لیژنەکە کردبوو ، بەڵام دوای ڕەخنە و لێکۆڵینەوە لیژنەکە 63 بەرهەمی هەلبژارد کە ژمارەیەکیان مامۆستای هونەری شێوەکارن لە زانکۆکانی کەنەدا ، خۆشبەختانە یەکێك لەوانە من بووم وەکو کوردێك بە تابلۆیەکی قەبارەی یەك بە دوو مەتری بەشداریم کرد . هونەرمەند مەبەستی بەشداریکردنی لەو پێشانگایە ئاشکراکرد کە وەکو کوردێك توانای خۆی بسەڵمێنێت و ڕووی جوانی نەتەوەکەی نیشانی جیهانی دەرەوە بدات ، تابلۆکەشم لە پێشانگایە گوزارشت لە تێکەڵاوکردنی جیهانی ئونتاریو بە کۆمەڵگای کوردییە. هونه‌رمه‌ند له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا نیگه‌رانی خۆیشی سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانی کوردانی که‌نه‌دا بۆ هونه‌ره‌که‌ی نیشاندا که‌  وه‌کو پێویست هانده‌ر نین ، وتشی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی پێشانگاکانی ده‌که‌ن بریتین له‌ خه‌ڵکانی بیانی به‌ تایبه‌ت  که‌نه‌دی .

هونه‌رمه‌ند دارا ئارام ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌کانی سلێمانییه‌و به‌شداری نزیکەی 100  پێشانگای تایبەت و هاوبەشی شێوه‌کاری جیهانی له‌ وڵاتانی سوریا و دانیمارك و فه‌ره‌نسا ئه‌مریکا و که‌نه‌دا و ئه‌ڵمانیا کردووه‌ . هونەرمەند هەمیشە لە تابلۆکانیدا هەستی نەتەوایەتی و ژیان و نەهامەتی گەلەکەی لە بیرو هۆشیدا چەسپاوە و ڕەنگی داوەتەوە ، هونەرمەندانی کەنەدا هەمیشە ئاماژەیان بە کارە جوانەکانی هونەرمەند دارا داوە ، ئێستا‌ لە وڵاتی که‌نه‌دایه‌ له‌ شاری تورونتۆ  سه‌رقاڵی کاری هونه‌ری و وانه‌ وتنه‌وه‌یه‌

  • 5
  • 4
  • 3
  • 2
  • 1

پـــەیـــوەنــدیــدار