بە وێنە: لێپرسراوی مەڵبەند سەردانی پێشمەرگە بریندارەکانی کرد

بە وێنە: لێپرسراوی مەڵبەند سەردانی پێشمەرگە بریندارەکانی کرد

 

لێپرسراوی مەڵبەند سەردانی پێشمەرگە بریندارەکانی کرد و ڕایگەیاند هەموو خەڵکی کوردستان سوپاسگوزاری پێشمەرگەیە.

لەتیف شێخ عومەر لێپرسراوی مەڵبەندی 1 ی ڕێکخستنی سلێمانی ی.ن.ک سەردانی پێشمەرگە بریندارەکانی لە سلێمانی کرد و لە وتەیەکدا ڕایگەیاند:ئێمە چاوەڕێی دەست و پەنجەی پێشمەرگە دەکەین ،وە ئەوان پەیامێکیان بۆ ئێمە نارد دوێنێ ئەویش ئەوەیە کە تا ئەوان بمێنن خاک و خەڵکی کوردستان پارێزراو دەبێت.
وتیشی:ئێمە مەمنونی تاک بە تاکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئەو هێزانەین کە دوێنێ سنگی خۆیان نا بە گوللەوە لە پێناو بەرگری لە کەرکوک و خاکی کوردستان، ئەمڕۆ هاتووین بریندارەکان ببینین و پێیان بڵێین هەموو خەڵکی کوردستان سوپاسگوزاری ئێوەیە بۆ ئەو خوێنەی پێشکەشتان کردووە و ئەگەر ژیان و هیوایەک بۆ ژیان هەبێت بەهۆی پێشمەرگە و کارمەندانی تەندروستی و ئەو کەسانەیە لەمکاتەدا

ئاڕاستە:جەعفەر حسێن2016/10/22

  • %d9%a1%d9%a1
  • %d9%a1%d9%a0
  • %d9%a9
  • %d9%a8
  • %d9%a7
  • %d9%a6
  • %d9%a5
  • %d9%a4
  • %d9%a3
  • %d9%a2
  • %d9%a1

پـــەیـــوەنــدیــدار