بە وێنە: شاناز ئیبراهیم ئەحمەد چەند ماڵە شەهیدێكی بەسەر کردەوە

بە وێنە: شاناز ئیبراهیم ئەحمەد چەند ماڵە شەهیدێكی بەسەر کردەوە

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی ماڵی چەند شەھیدێکی کرد یەکێک لەم شەھیدانە ( شەھید خەلیل ) بوو کە میراتەکەی بریتی بوو لە عەرەبانەیەکی دەستگێڕو منداڵە بێنازەکانی…

ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ٢٢ / ١٠ / ٢٠١٦ خاتوو ( شاناز ئـیبراھیم ئـەحمەد ) لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی ( ی . ن . ک ) بەیاوەری لێپرسراوانی حزبی و حکومی سنوری ئـیدارەی ڕاپەڕین لە شارۆچکەی حاجیاوا سەردانی ماڵی کەس و کاری سەربەرزی ( شەھید خەلیل و شەھید عبداللە گۆران ) کرد کە بەداخەوە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەلایەن شەمشەمەکوێرەکانی داعشی تیرۆریست شەھید کران شایانی باسە خانەوادەی سەربەرزی شەھید خەلیل و شەھید عبداللە لەلایەن خۆیانەوە خۆشحاڵی خۆیان بەو سەردانەی دادە شاناز و وەفدی یاوەری دەربڕی و بەڵێنی بەردەوامی درێژەدان بەڕێبازی پیرۆزی ( مام ) یان دوپاتکردەوەو ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ خواست کە ھەمیشە ھاوکارو پاڵپشتی کەس و کاری شەھیدانەو دادە شاناز لەلایەن خۆیەوە بەڵێنی پێدان چۆن وەک ھەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی کەس و کاری سەربەرزی شەھیدان بووە لە داھاتووش دا بەھەمان گڕوتینەوە ھاوکاریان بێت چوونکە ئـەوان ڕۆڵەکانیان لەپێناو خاک و نیشتمان گیانی خۆیان فیدا کردووەو پێویستیان بەخزمەتکردن و ڕێزلێنانە….

فۆتۆ : ئـەحمەد مام کاک

  • 8
  • 7
  • 6
  • 5
  • 4
  • 3
  • 2
  • 1

پـــەیـــوەنــدیــدار