هاوڵاتیان داوا دەکەن سوپای تورکیا لە ووڵات دەربکرێن

هاوڵاتیان داوا دەکەن سوپای تورکیا لە ووڵات دەربکرێن

ئه‌مڕۆ 24/10/2016 كۆمیته‌ی توركیا بۆ ده‌ره‌وه‌ گردبونه‌وه‌یه‌كی دژی بوونی سوپای توركیا له‌ نێو خاكی  هه‌رێمی كوردستان رێكخست، به‌مه‌به‌ستی پێدانی یاداشتانامه‌یه‌كیش به‌ په‌رله‌مانی عیراق  گردبونه‌وه‌كه‌ له‌ ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ به‌ره‌و نوسینگه‌ی سلێمانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌رێوه‌چوو.

كۆمیته‌ی توركیا بۆ ده‌ره‌وه‌ به‌ ئامانجی نه‌هێشتنی بونی سوپای  توركیا له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان و عیراق پێكهێنراوه‌، له‌ یه‌كه‌م چالاكیشیاندا گردبونه‌وه‌یه‌كیان دژی بونی  ئه‌و سوپایه‌ له‌ باشورو رۆژئاوای كوردستان رێكخستن، له‌ كاتی به‌رێوه‌چونی نارازایه‌تیه‌كه‌ چه‌ندین دروشمیان دژی بونی سوپای توركیا ده‌وته‌وه‌، كه‌ دیاترینیان داوای ده‌ركردنی سوپای توركیاو دادگای كردنی ئه‌و لایانانه‌ی ده‌كرد  كه‌ ئاسانكاریان بۆ هاتنی ئه‌و سوپایه‌ كردوه‌، هه‌روه‌ها بونی سوپای توركیاشیان به‌ درێژه‌ دان به‌ تیرۆر له‌ ناوچه‌كه‌دا  هه‌ژمار ده‌كرد، به‌ گه‌یشتنیشان به‌ نوسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران  له‌لایه‌ن  هۆشیار عه‌بدوڵڵا كه‌ ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریه‌ پێشوازیان لێكرا، ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڵێنی پێدان كه‌ یاداشته‌كه‌یان بگه‌یه‌نێته‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عیراق و به‌ زووترین كاتیش وه‌ڵامیان بداته‌وه‌.

یاداشتنامه‌كه‌یان به‌ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد كه‌ خۆی له‌ چه‌ند خاڵێكدا ده‌بینیه‌وه‌ كه‌ گرنگترینیان ئاماژه‌ دان بوو به‌ داگیر كاری سوپای توركیا له‌ ژێر ناونیشانی به‌شداری كردن له‌ ئۆپراسیۆنی موسڵدا، هه‌روه‌ها داگیر كردنی كه‌ركوك و تێكدانی ئاسایشی ئه‌و شاره‌ مه‌به‌ستێكی تری سوپای توركیا، بۆیه‌ كۆمیته‌كه‌ داوا له‌ كۆمكاری عه‌ره‌بی و هاوپه‌یمانی  نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه‌ رێگه‌ به‌ سوپای توركیا نه‌ده‌ن به‌شداری له‌ ئۆپراسیۆنی موسڵدا بكات.

ده‌رباره‌ی بونی چالاكی تری له‌م شێوه‌یه‌ له‌ داهاتودا، ملكۆ بازیانی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی توركیا بۆ ده‌ره‌وه‌ به‌ PUKmediaی راگه‌یاندوە، له‌ داهاتودا چالاكیه‌كانمان فراوان ده‌كه‌ین و له‌ شاره‌كانی هه‌ولێرو دهۆكیش چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ین، له‌ به‌رامبه‌ر رێگه‌ناده‌ن به‌ خۆپیشاندانێكی له‌و جۆره‌ش ئه‌ندامی كۆمیته‌كه‌ وتی: رێگاشمان پێنه‌ده‌ن، ئه‌وه‌ ئێمه‌ هه‌ر چالاكیه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین، وتیشی هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌م كه‌یسه‌ به‌ نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ین و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌مه‌ر ده‌ستوه‌ردانی توركیا ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌، له‌ كۆتایشدا وتی: داوامان له‌ سه‌رجه‌م پارته‌كانی باشور كردوه‌ كه‌ هاریكاریمان بكه‌ن، به‌لام ژماره‌یه‌كیان وه‌ڵامیان نه‌ده‌وینه‌ته‌وه‌.

پـــەیـــوەنــدیــدار