هەڤاڵ ڕزگار عەلی پێشوازی لە ستافێکی هونه‌ری پۆڵه‌نیا کرد

هەڤاڵ ڕزگار عەلی پێشوازی لە ستافێکی هونه‌ری پۆڵه‌نیا کرد

ستافێکی هونه‌ری پۆڵه‌نیا به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگادار بوون و زانیاری وه‌رگرتن له‌سه‌ر کورد و کوردستان سه‌ردانه‌ مه‌ڵبه‌ندی سێی ڕێکخستنی هه‌ولێریان کرد

وه‌فێکی هونه‌ری و پڕۆفیسۆر له‌ بواری فیلم و دۆکۆیۆمێنتاری بۆ ئاگادر بوون و پیشاندانی کورد و قسه‌ کردن له‌باره‌ی ميَژووی کورد و کوردستان سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سێی ڕێکخستنی هه‌ولیری کرد و له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ (ڕزگار عه‌لی حه‌مه‌جان) ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سێی ڕێکخستنی هه‌ولیر و جێگرانی مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ پێشوازی کران

له‌ ته‌وه‌رێکی دانیشتنه‌که‌دا چه‌ند پرسیارێکیان له‌ باره‌ی مێژووی کورد و کوردستان و شه‌ڕی داعش و قاره‌مانێتیه‌کانی پێشمه‌رگه‌ کرد و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ هه‌ڤاڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند باسی له‌ مێژی کورد و کورستان و ڕژیمه‌ یةک له‌ داوی یه‌که‌کانی دژی کورد و شاڵاوه‌کانی دژی کورد کرد، هه‌روه‌ها له‌ ئیستادا کورد به‌رگری له‌ ته‌واوی خاکی کوردستان و پاریزگاکانی تری عیراق و پارچه‌کانی تری کوردستان کرد و گووتیشی کورد له‌ ئێستادا له‌ بری هه‌موو جیهان شه‌ڕی داعش ده‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌بئ جیاوازی باوه‌شی بۆ ئاواره‌کانی عیراق و سوریا کردۆته‌وه‌ وه‌ک ده‌بینن له‌ ئێستادا کوردستار زیاتر له‌ دوو ملیۆن ئاواره‌ له‌ کوردستان هه‌نه‌ که‌ ته‌واوی پێداویستیه‌کانی وه‌ک جێگا و ئاو و کاره‌با و خواردن و خوێندن و ده‌رمانیان بۆ دابین کراوه‌..

له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا هه‌ڤاڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند گووتی میلله‌تی کورد چاکه‌ و هاوکاری هیچ نه‌ته‌وه‌ و که‌سێایه‌تییه‌ک له‌ بیر ناکات وه‌ک ده‌بینن له‌ هه‌ریمی کوردستان چه‌ندین شه‌قام و پرد و ڕێگاوبان و خوێندنگای به‌ناوی که‌سایه‌تیه‌کان کردووه‌.

له‌ ته‌وه‌رێکی تری دانیشتنه‌که‌یان دا وه‌فدی میوان له‌باره‌ی باری ئابووری و گوزةران و سه‌رچاوه‌ داراییه‌کان کوردستان پرسیاریان کرد و له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ ( ڕزگار عه‌لی حه‌مه‌جان)ه‌وه‌ چه‌ند ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌و باره‌یه‌وه‌ خرایه‌ ڕوو. له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ وه‌فدی میوان به‌ڵێنی ئه‌وه‌یاندا که‌ ئازار مه‌ینه‌تیه‌کانی کوردستان له‌ ڕئگای فیلم و دۆکیۆمێنتاریه‌وه‌ بگه‌یه‌نن به‌ گه‌لی پۆلۆنیا و نوێنه‌ره‌کانیان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هه‌روه‌ها پشتیوانى  ته‌واوی خۆیان بۆ گه‌لی گوردستان ده‌ربڕی

له‌ کۆتایی دانیشتنه‌که‌دا سوپاسی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندیان کرد بۆ ئه‌و کورته‌ باسه‌ی له‌ دانیشتنه‌که‌یاندا بۆ وه‌فدی میوانی باس کرد…

  • dsc_1057
  • dsc_1056
  • dsc_1051
  • dsc_1050

پـــەیـــوەنــدیــدار