ئاشکرابوو، مووچەی پێنج مانگی فەرمانبەران هەیە بەڵام دابەشی ناکەن

ئاشکرابوو، مووچەی پێنج مانگی فەرمانبەران هەیە بەڵام دابەشی ناکەن

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان نهێنییه‌ك له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ ده‌دركێنێت و ڕایده‌گه‌یه‌نێت “وه‌زیرێكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌زاری به‌رپرسێكی باڵاوه‌ ئاشكرای كردووه‌ به‌ مه‌رجێك موچه‌ی پێنج مانگی فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌یه‌”.

له‌باره‌ى قسه‌كانى دوێنی سێ شه‌ممه‌ى وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم كه‌ ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وت به‌رزبێته‌وه‌ بۆ 100 دۆریش ئه‌وا قه‌یرانى دارایى هه‌رێم چاره‌سه‌ر ناببَت، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان “ئه‌بوبه‌كر  هه‌ڵه‌دنی”، له‌ نوسینێكدا كه‌ له‌ په‌ڕه‌ى تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ “له‌سه‌رێكه‌وه‌ ئاشتى هه‌ورامى ڕاستده‌كات ئه‌م مافیاو تاڵانچیانه‌ تێر خواردنیان نییه‌، 25 ساڵه‌ كێڵگه‌ی هه‌ڵهێنانى دزوجه‌رده‌ن وه‌ك مێروله‌ هیچیان نه‌هێشت، وه‌ك سن و كوله‌ به‌ره‌كه‌تیان هه‌ڵگرت”.

له‌ به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا هه‌ر له‌باره‌ى قسه‌كانى “ئاشتى هه‌ورامى”ه‌وه‌، “ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى” ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ “درۆده‌كات له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان وتی، كۆتایی 2015 یه‌ك ملیۆن به‌رمیل ڕۆژانه‌ هه‌نارده‌ ده‌كه‌ین و ئیتر منه‌تمان به‌ به‌غدا نامێنێت موچه‌ (نه‌ك ڕوبعه‌ موچه‌) له‌واده‌ی خۆیدا ده‌ده‌ین ته‌نها پشتیوانی فڕۆشتنی نه‌وت بن به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ”.

سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو ڕاشیگه‌یاندووه‌ ” پاره‌ هه‌یه‌، به‌ڵام نایده‌ن تاهه‌موومان زه‌لیل بكه‌ن و بالروح بالدم نفدیك یا….، ئه‌وكات هه‌موو شت هه‌یه‌، قاسه‌ی سه‌ره‌كی واڵای حزب نایانه‌وێت ئه‌گه‌رنا له‌كاتی خۆیدا ڕوبعه‌ موچه‌یان پێده‌درێت”.

ئاشكراشی كردووه‌ “به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌ت له‌لای وه‌زیرێك وتویه‌تی: ئاماده‌ین پێنج موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت هێزانێك له‌ حكومه‌ت له‌گه‌ڵمان بن كه‌ مانا و سه‌نگی به‌شداری له‌ حكومه‌ت تێبگه‌ن”.

“هه‌ڵه‌دنى” پرسیاری ئه‌وه‌شى كردووه‌ “ئیتر ئه‌وه‌ مانایه‌ چیه‌؟: دیاره‌ ملكه‌چ بون و ته‌سلیمبون، هه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت، دیموكراسی به‌شه‌رتی چه‌قۆ، په‌رله‌مانێ كڕو بێده‌نگ، چاونوقاندن له‌سیاسیه‌ بزنسمانه‌كان، به‌ڵام دڵنیام په‌تی درۆ كورته‌و تاسه‌ر فریای خاوه‌نه‌كه‌ی ناكه‌وێت”.

س:میللەت

پـــەیـــوەنــدیــدار