هەردوو مەڵبەندی کەرکوك و پێشمەرگە ستایشی هێزە ئەمنیەکان پێشمەرگەو دژە تیرۆر دەکان

هەردوو مەڵبەندی کەرکوك و پێشمەرگە ستایشی هێزە ئەمنیەکان پێشمەرگەو دژە تیرۆر دەکان

هه ڤاڵ(ئاسۆمامه‌ند) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك سه‌رله‌ به‌یانی ئیمڕۆ 26/10/2016 له‌ كه‌ركوك  پێش وازی كرد له‌ هه‌ڤاڵ(مسته‌فا چاوڕه‌ش) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی پێش مه‌رگه‌و شاندیكی هاورێی‌.

له‌ودیداره‌دا بارودۆخی ئه‌منی شاری كه‌ركوك باس كرابه‌تایبه‌ت ئه‌و ڕوداوانه‌ی له‌ رۆژانی 21/10 وه‌ ڕویاندا تا ئیمڕۆله‌ شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری كه‌واژماره‌یه‌ك  تیرۆرستانی داعش دزه‌یان كرده‌ ناوشاری كه‌ركوك  و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و هێزی پێش مه‌رگه‌ و خه‌لكی كه‌ركوك ڕووبه‌رویان بونه‌وه‌. شاندی میوان پشتیوانی خۆیان و مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه‌یان بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری ده‌ربڕی و ستایشی سه‌رجه‌م هێزه‌كان و خه‌ڵكی قاره‌مانی كه‌ركوكیان كرد.كه‌توانیان نه‌خشه‌و پیلانی تیرۆرستان تیك بده‌ن و پوچه‌لی بكه‌نه‌وه‌.

1

پـــەیـــوەنــدیــدار