بەوێنە: وەفدیكی  یەكێتی بەشداری لە مەراسیمی یادی رۆژی لە دایك بوونی پیغەمبەری موسلمانان  لە هەولێر كرد

بەوێنە: وەفدیكی  یەكێتی بەشداری لە مەراسیمی یادی رۆژی لە دایك بوونی پیغەمبەری موسلمانان لە هەولێر كرد

سەر لە بەیانی ڕۆژی ٢٣/١٢/٢٠١٥ وەفدێكی مەڵبەندی سێی ریكخستنی هەولێر كە پێكهاتبوون لە هەریەك لە بەرێزان (رزگار عەلی حەمەجان) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی سێی رێكخستنی هەولێر بە یاوەری جێگر و كارگیرانی مەڵبەند بەشدارییان لە مەراسیمی رۆژی لەدایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام كرد، لە سەردانەكەیاندا وەفدی مەڵبەندی سێ سەردانی چەند مزگەوت و تەكیە و خانەقا و بازاری شاری هەولێریان  كرد،

لە سەرەتای سەردانەكەیاندا وەفدی مەڵبەند تەكیەی شێخ كاكەیان بەسەر كردەوە و لەلایە شیخ كاكە و دەرویش و موریدەكانی تەكیەكە زۆر بە گەرمی پێشوازی كران و بە خوێندنەوەی سرودی ئایینی و مەولود نامە و زیكر كردن مەراسیمەكەیان بەرز راگرت،

هەر لە درێژەی سەردان و بەسەر كردنەوەكانیان وەفدی مەڵبەند سەردانی هەریەك لە مزگەوتی ناو قەیسەری شاری هەولیر و مزگەوتی سەواف و تەكیەی ماڵی شیخ مەسعود و لە كوتاییشدا سەردانی تەكیەی ماڵی شیخ عبدالكریمی مشاریان كرد، لە هەر یەك لە مزگەوت و تەكیە و خانەقاكانی ناو شاری هەولیر خەڵكانێكی زور كۆبوبونەوە بۆ بەرز راگرتنی ئەو یادە لەگەل ئەوەشدا بەرازاندنەوەی مزگەوتەكان و خوێندنەوەی سرود و ژیان نامەی پێغەمبەری ئیسلام ئامادەبووان درودیان بو رۆحی پاكی پیغەمبەری ئیسلام دەنارد.

DSC_3067 (Copy) DSC_3055 (Copy) DSC_3024 (Copy) 444 (Copy) 55 (Copy) 4 (Copy) 1 (Copy)بە

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە