سەرۆك هۆز و کەسایەتیەکانی کەرکوك پشتیوانی و پشتگیری خۆیان بۆ هێزە ئەمنیەکان دەربڕی

سەرۆك هۆز و کەسایەتیەکانی کەرکوك پشتیوانی و پشتگیری خۆیان بۆ هێزە ئەمنیەکان دەربڕی

هه‌ڤاڵ( ئاسۆ مامه‌ند) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك پیش نیوه‌رۆی  ڕۆژی 30/10/2016 له‌كه‌ركوك به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ(مامۆستا غه‌فور) جێگری مه‌ڵبه‌ند و هه‌ڤاڵ(وشیار مه‌لا عه‌بدول ڕه‌حمان) لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی كه‌ركوك. پێش وازی كرد له‌ ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك هۆزو كه‌سایه‌تی كه‌ركوك. له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك هۆزو كه‌سایه‌تیه‌كان ئیدانه‌ی ئه‌وپیلانه‌و كاره‌ تیرۆرستیه‌تی هه‌فته‌ی ڕابردووی تیرۆرستانی داعش یان كردكه‌وا له‌ كه‌ركوك وده‌وروبه‌ری  رویدا. پشتیوانی پشتگیری خۆیان و هۆزه‌كانیان  بۆ خه‌لكی كه‌ركوك و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و هێزی پیش مه‌رگه‌ ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر تیرۆرستان .

پـــەیـــوەنــدیــدار