قوباد تاڵەبانی بڕیارەكەی ئیمزاكرد

قوباد تاڵەبانی بڕیارەكەی ئیمزاكرد

جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەبارەی پۆستی پارێزگاری سلێمانیەوە بڕیارێکی دەرکرد، بەپێی بڕیارەکەش، سەردار قادر جێگری پارێزگاری سلێمانی ڕاسپێردرا بۆئەوەی کاروبارەکانی پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ڕایبکات .

ئەمڕۆ ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ وەزیری ناوخۆ، بڕیاریدا سەردار قادر وەک پارێزگاری سلێمانی بەوەکالەت کاروبارەکانی سلێمانی بەڕێوە ببات.
 جێگری سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر پێدانی یەک ساڵ مۆڵەتی بێ موچە بۆ د. ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی.
ئەمە لەکاتێکدایە پۆستی پارێزگاری سلێمانی کێشەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێناو  لایەنەکان خوێندنەوەی جیاوازیان بۆکرد، بەڵام ئەمڕۆ ئەو پرسە بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی  یەکلاکرایەوە.
snn

پـــەیـــوەنــدیــدار