عەبادی: هەر هێرشێكی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق ئاكامەكەی هەڵوەشانەوەی توركیا دەبێت

عەبادی: هەر هێرشێكی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق ئاكامەكەی هەڵوەشانەوەی توركیا دەبێت

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق هۆشداری توندی دایە توركیا و رایگەیاند كە هەر هێرشێكی سەربازی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق ئاكامەكەی هەڵوەشاندنەوەی توركیایە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ (سێشەممە) حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانەی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە بەغدای پایتەخت هۆشدارییەكی توندی دایە و توركیا و رایگەیاند هەر هێرشێكی سەربازی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق ئاكامەكەی هەڵوەشانەوەی توركیا دەبێت.

لە درێژەی قسەكانیدا عەبادی وتیشی”شەڕ و روبەڕوبونەوەمان لەگەڵ توركیا ناوێ، بەڵام ئەگەر روشیدا ئەوا توركەكان باجێكی گەورە دەدەن”.

هەر لەمبارەیەوە لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەرۆك وەزیرانی عێراق وتیشی”ئەگەر هێزەكانی توركیا بچنە شەڕی داعشەوە لە ئێستادا وەك دوژمن مامەڵەیان لەگەڵ دەكەین”.

حەیدەر عەبادی راشیگەیاند “مەترسی دەستوەردانی توركی هێشتا بونی هەیە و ترسی ئەوەمان هەیە هەنگاوی بێ باكانە بنێن”.

عەبادی ئاماژەی بەوەشدا “بەرژوەندی ئابوریمان لەگەڵ توركیا ئەوێ نەك شەڕ”.

هەروەها باسی لەوە شكرد كەپەیامی توركیایان پێگەشتوە لەبارەی تەلەعفەرەوە و ئەمانیش پێیان راگەیاندون كە بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ تەلەعفەر و پێكهاتەكانی ئەكەن و وتیشی”هێزە عێراقییە نیزامییەكان دەچنە ناو تەلەعفەر كە هەموو پێكهاتەكان لە خۆدەگرن”.

ئاوێنە

پـــەیـــوەنــدیــدار