هه‌ڤاڵ( ئاسۆ مامه‌ند) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك نیوه‌ڕۆی ئیمڕۆ1/11/2016 به ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ(هیدایه‌ت مه‌جید) جێگری مه‌ڵبه‌ند پووش وازی كرد له شاندێك پێك هاتبوون له دكتۆر( شهاب) و دكتۆر( مقداد ) و دكتۆر( ئاكۆ) نوێنه‌رانی كه‌ركوك له بۆردی (الحملة الوطنية الاسلامية لمنلهضة الغلو و التطرف والارهاب) كه‌وا دكتۆر(عبدالطيف الهميم) سهرۆكیتی.
له‌و دیداره‌دا شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش باس كرا‌و شاندی میوان ئیدانه‌ی ئه‌و پیلانه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌م دواییه‌ی تیرۆرستانی داعشیان كرد بۆ سه‌ر كه‌ركوك و پشتیوانی خۆیان بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوك و هێزه‌كان ده‌ربڕی.
له به‌رامبه‌ر ههوڵو ماندوبوونی به‌ڕێز لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند له پاراستن و پارێزگاری له كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری دژی تیرۆرستانی داعش ، قه‌لغانی بۆردهكهیان به خشیه به‌ڕێز لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند.
لای خۆشیه‌وه به‌ڕێز لێپرسراوی مه‌لبه‌ند سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌یان و پیش كه‌ش كردنی قه‌لغانی بۆردهكهیانی كرد.