تورکیا   داوا لە فەڕەنسا دەکات کەناڵێکی کوردی دابخات

تورکیا داوا لە فەڕەنسا دەکات کەناڵێکی کوردی دابخات

یەکەم دانیشتنی پرسی داخستنی کەناڵی نەورۆز تیڤی لەشاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەچوو، پارێزەری کەناڵەکەش ئاشکرایکرد، دەوڵەتی تورکیا دەستی لەو پرسەدا ھەیەو نامەیەکیشی ئاراستەی کۆمپانیای سەتەلایتی (ئەتولسات) کردوە بۆ ئەوەی پەخشی ئەو کەناڵە کوردیە دابخات.
ئێوارەی دوێنێ لەشاری پاریسی پایتەخی فەرەنسا، دانیشتنی دۆزی کەناڵی نەورۆزتیڤی بەڕێوەچوو، دوای ئەوەی لە١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ کۆمپانیای سەتەلایەتی (ئەتولسات) پەخشی کەناڵی ئاسمانی نەورۆزتیڤی لەسەر مانگی دەستکردی ھۆتبێرد ڕاگرت.

ژان لویس ماڵتەرە پارێزەری کەناڵی نەورۆزتیڤی بەمیدیاکانی فەرەنسای ڕاگەیاند، “تورکیا بەفەرمیی و بەئامانجی داخستنی کەناڵی نەورۆزتیڤی، سەرەتا نامەیەکی بۆ کۆمپانیای سەتەلایەتی (ئەتولسات) لەسوید ڕەوانە کردوە، بەڵام ھەر ئەوکات لەلایەن بەرپرسانی سویدەوە ئەو داواکاریە ڕەتکرایەوە”.

سەبارەت بەدادگاییەکەش لەفەرەنسا، پارێزەرەکە وتی:”کۆمپانیای سەتەلایەتی (ئەتولسات لەفەرەنساو لەڕێگەی وڵاتێکی دیکەوە ناتوانێت بڕیاری داخستن و بەتاڵکردنەوە بدات، پێویستە ئەو ھەنگاوە لەچوارچێوەی یاساکانی فەرەنسا بڕیاری لەسەربدرێت، ئێستاش ئەو دادگاییە بەڕێوەدەچێت”.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەش کە تایبەت دەست SNN کەوتون، بڕیاری دادگای فەرەنسا لەسەر داخستنی یەکجاریی کەناڵی نەورۆزتیڤی، ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە ئاشکرادەکرێت و تائەوکاتەش دادگا بەردەوامدەبێت لەلێکۆڵینەوەکانی.

س:snn

پـــەیـــوەنــدیــدار