بە پیلانی تورکیا بەغدادی ڕێ بۆ سوپای تورکیا خۆش دەکات بچێتە ناو شاری موسڵ

بە پیلانی تورکیا بەغدادی ڕێ بۆ سوپای تورکیا خۆش دەکات بچێتە ناو شاری موسڵ

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وه‌ڵامی تۆماره‌ ده‌نگییه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی رێكخراوی داعشی دایه‌وه‌.
حاكم زاملی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی و به‌رگری ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3ی تشرینی دووه‌م رایگه‌یاند كه‌ بانگه‌وازه‌كه‌ی به‌غدادی بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر توركیا، ده‌ستێكی ناوچه‌یی و هه‌واڵگریی له‌پشته‌ بۆئه‌وه‌ی توركیا بچێته‌ناو شاری موسڵه‌وه‌.

حاكم زاملی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ئه‌و چوونه‌ناوه‌وه‌ی توركیا بۆ موسڵ به‌ بیانووی دژایه‌تیكردنی تیرۆر ده‌بێ و ئه‌وكاته‌ توركیا ده‌ڵێت كه‌ نایه‌وێت تیرۆر بگاته‌ خاكی وڵاته‌كه‌ی و به‌و بیانووه‌ش ده‌چێته‌ ناو شاری موسڵ.

له‌ نوێترین تۆماری ده‌نگیدا دوای ده‌ستكردن به‌ پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی داعش رایگه‌یاند كه‌ “خه‌لافه‌ت په‌كی نه‌كه‌وتووه‌ و توركیا داگیر بكه‌ن و هێرشیش بكه‌نه‌سه‌ر عه‌ره‌بستانی سعودی”.

به‌غدادی داوای له‌ چه‌كدارانی كردووه‌ رقی خۆیان به‌سه‌ر هێزه‌كانی توركیا له‌ سوریا ببارێنن و شه‌ڕه‌كه‌ به‌رنه‌ ناو خاكی توركیا و وتویه‌تی”ئه‌مڕۆ توركیا ده‌ست له‌ كاروبار و پرۆژه‌ی جیهاده‌كه‌تان وه‌رده‌دات، پشت به‌خوا ببه‌ستن و داگیری بكه‌ن و ئاسایشه‌كه‌ی تێكبده‌ن.”

خه‌لیفه‌كه‌ی داعش، داواشی له‌ لایه‌نگرانی كردووه‌ هێرش له‌ناو سعودیه‌ ئه‌نجام بده‌ن و هێزه‌كانی ئاسایش و به‌رپرسانی حكومه‌ت و ئه‌ندامان خانه‌واده‌ی جڵه‌وبه‌ده‌ست و میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌نه‌ ئامانج، چونكه‌ ئه‌وان به‌شدارن له‌و جه‌نگه‌ی كافران به‌سه‌ر ئیسلام و سونه‌یان له‌ عیراق و شام سه‌پاندووه‌.

س:لڤین

پـــەیـــوەنــدیــدار