تورکیا هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات

تورکیا هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات

تورکیا هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا دەکات

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٧تشرینی دووەمی ٢٠١٦ “مەولودا چاوش ئۆغڵۆ”ی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی”نۆیە زیورخە تسایتۆنگ”ی سویسری هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنامەی نێوان یەکێتی ئەوروپاو تورکیا دەکات سەبارەت بەقەیرانی پەنابەران..بەپێی ئەو ڕێکەوتنە هەموو ئەو پەنابەرانەی کە بە بەلەمی پلاستیکی لەتورکیاوە دەگەنە دۆرگەی “لیسبوس”ی یۆنانی بەشێکن لەڕێکەوتننامەی نێوان ئەوروپاو تورکیاو بەو پێیەش تورکیا دەبێ  ئەو پەنابەرانەی یۆنان وەرگرێتەوە..وەزیری دەرەوەی تورکیا لەو دیدارەدا دەڵێ..لەوە زیاتر تورکیا چاوەڕێ بکات..ئەگەر یەکێتی ئەوروپا بەپێچەوانەوە کاردەکات و فیزە لەسەر هاوڵاتیانی تورکیا لانابات ئەوا تورکیا ئەو ڕێکەوتننامەیە هەڵدەوەشێنێتەوە تەنانەت ئەگەر ئەمساڵیش بێت..مەولود چاوش ئۆغڵۆ دەڵێ سەبرمان گەیشتە کۆتایی ئێمە ئەم رۆژانە چاوەڕێی وەڵامی یەکێتی ئەوروپا دەکەین ئەگەر وەڵامیان نەداینەوە ئەوائێمە وەک تورکیا ئەو ڕێکەوتننامەیە هەڵدەوەشێنینەوەو کۆتایی پێدێت..!!  مەولود چاوش ئۆغلۆ لەو چاوپێکەوتنەشدا ئەوەی ڕونکردۆتەوە کەتورکیا بەپیرداواکانی ئەوروپاوە چووە لەمەسەلەی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆردا.هەموو ئەم لێدوانانەی ئەردۆگان ومەولود چاوش ئۆغلۆ دوای ئەوە هات کە دوێنێ چوارشەممە ئەنگیلا مێرکل نیگەرانی خۆی بەرامبەر بەدەستگیرکردنی رۆژنامەنوسانی جمهوریەت دەربڕی و تورکیا بەزیندانی ئازادیەکان وەسفکرا. بەلام تورکیا دەیەوێ بەکارتی پەنابەران فشاربخاتە سەر یەکێتی ئەوروپاو ئەڵمانیا بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی لەکاتێکدا کەمێرکل وتی ئەوەی کەتورکیا بەرامبەر بەئازادیەکان دەیکات لەهاتنە ناوەوەی بۆ ناو یەکێتی ئەوروپا دور دەخاتەوە.
شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

س:ڕۆژنامەی “بیڵد”

3w993qhighc0-bild

پـــەیـــوەنــدیــدار