شه‌هید عقید نه‌ریمان مه‌ولود محمد: ناسراوبه‌ نه‌ریمان دۆشكه‌

شه‌هید عقید نه‌ریمان مه‌ولود محمد: ناسراوبه‌ نه‌ریمان دۆشكه‌

(حه‌یده‌رمه‌نتك)
روون و ئاشكرایه‌ له‌ دروست بوونی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌ هه‌میشه‌ خوێنی به‌ خشیه‌وه‌ له‌ پێناو پاراستنی خاك و سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ته‌كه‌ی و كۆمه‌لگا به‌گشتی. . هه‌ربۆیه‌ش به‌ حزبی شه‌هیدان ناسراوه‌ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی جیاده‌كاته‌وه‌ له‌ حزبه‌كانی ترله‌ خه‌بات وتێكۆشان هه‌میشه‌ فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌كانی له‌ پێشه‌وه‌ی پێشه‌وه‌ بوونه‌. ئه‌وه‌ی یه‌كێتی جیاده‌كاته‌وه‌ له‌ حزب و لایه‌ن و بزوتنه‌وه‌كانی تر شه‌فافی و ئازادی و راده‌ربرینه‌ له‌مه‌یدانی كاردا. . له‌وه‌ته‌ی ده‌وله‌تی به‌ ناو ئیسلامی داعش به‌رۆكی كوردستانی گرتوه‌ ئه‌وه‌ یه‌كێتیه‌ ، ئه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی یه‌ به‌ره‌نگاری پلانه‌كانی داعش بوونه‌وه‌و ستۆپیان به‌ داعش كرد.. ئه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی بوون به‌ هه‌موو لایه‌كیان راگه‌یاند داعش ئه‌وه‌ نیه‌ هه‌رچی بیه‌وه‌ی بیكات و بیگرێ و داگیری بكات. . یه‌كێك له‌وشه‌هیدانه‌ی كه‌ شه‌ری ده‌سته‌و یه‌خه‌ی له‌كه‌ڵ درنده‌كانی داعش كردو خانوو به‌ خانوو گوند به‌ گوند وه‌ك به‌ورئاسا داعشه‌كانی به‌ دۆشكه‌كه‌ی راوده‌نا.. ئه‌وه‌ شه‌هید نه‌ریمان بوو په‌یامی بۆ هندێك لایه‌ن و پێشمه‌رگه‌كانیان هه‌بوو شه‌هیدبوون شه‌ره‌فه‌ نه‌ك به‌ده‌ست وه‌دانی خاكێك سه‌دان ساله‌ كورد خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینی و ئێستا بۆداعشی جێ دێلن ، بۆیه‌ شه‌ربكه‌ین تا ئه‌و دوژمنه‌ له‌ ناو ده‌به‌ین ،هه‌ر واش بوو شه‌هیدبوونی خۆی كرده‌ په‌یامێكی راست گۆی بۆ پاراستی ئه‌و خاكه‌ی سه‌دان ساله‌ خه‌ونمان پێوه‌ ده‌بینی.. روحت شاد كاكه‌ نه‌ریمان. . له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌پارێنه‌وه‌ به‌به‌هه‌شتی به‌رینت شاد بكات.
ــــــ ژیاننامه‌ی شه‌هید ــــــ
ــ نه‌ریمان مه‌ولود محمد : ناسراوه‌ به‌ نه‌ریمان دۆشكه‌.
ــ له‌ 1ـ 7ـ 1969 له‌ گوندی سماق شیرین سه‌ربه‌ قه‌زای كۆیه‌ له‌ دایك بووه‌.
ــ قۆناغی ناوه‌ندی له‌ هه‌ولێر ته‌واو كردوه‌.
ــ له‌ ساڵی 1987 په‌یوه‌ندی به‌ رێكخستنه‌كانی (ی. ن. ك) وه‌ ده‌كات
ــ له‌ ساڵی 1991 به‌شداری راپه‌رین ده‌كات ورۆڵی كاریكه‌رگه‌ری هه‌بوه‌ له‌ رزگاركردنی هه‌ولێرو كه‌ركوك.
ــ له‌ ساڵی 1991 ده‌كرێته‌ فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ له‌به‌ره‌ی كوردستانی له‌ سنوری خه‌بات. .
ــ دواتر له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كار بووه‌.
ـ له‌ ساڵی 1992 ده‌گوازرێته‌وه‌ ده‌سته‌ی پاسه‌وانی به‌رێز كاك كۆسره‌ت پله‌كانی پێشمه‌رگایه‌تی بڕیوه‌
تا فه‌رمانده‌ی تیپ. .
ــ له‌ ساڵی 1998 به‌شداری خوڵی فه‌رمانده‌ی كردوه‌ له‌ قه‌لاچۆلان ده‌رچووه‌ به‌ پله‌ی ملازم.
ــ له‌ ساڵی 2000تا 2009 ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ كه‌تیبه‌ی ره‌شاشات. دواتر ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ لیوای 3ی
تایبه‌تی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم. .
ــ دوا پله‌ی فه‌رمانده‌ی فوجی 2 له‌ لیوای 3ی تایبه‌ت.
ــ شه‌هید نه‌ریمان له‌ دوای خۆی 3كوری بۆ یه‌كێتی و كوردایه‌تی به‌ ناوه‌كانی (فه‌رمان ـ هه‌لۆ ــ دابان ) جێ هشتووه‌.
ــ شه‌هید (5) جار له‌ ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی بریندا بووه‌

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە