مەڵبەندی 3ی ڕێكخستنی هەولێر هاوخەمی و پشتیوانی خۆی گەیاندە هادەپ.

مەڵبەندی 3ی ڕێكخستنی هەولێر هاوخەمی و پشتیوانی خۆی گەیاندە هادەپ.

پێش نیوەڕۆی ئەمرۆ شەممە 5/11/2016 وەفدێكی مەڵبەندی 3ی ڕێكخستنی هەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە پێك هاتبوون لە هەریەك لە هەڤاڵان (سابیر كاریتانی) لێپرسراوی پەییوەندییەكانی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێر بە یاوەری ئەندامانی پەیوەندییەكانی مەڵبەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی بارەگای ( HDP) یان لە شاری هەولێر كرد و لەلایەن بەرێز خاتو (شیلان ئەمینۆغلو) ئەندامانی نوسینگەی هەولێری (HDP) پێشوازی یان لێكرا،
لە دانشتنێكی دۆستانەدا هەردوولا باسیان لە بارودۆخی ئیداری و سیاسی عیراق و كوردستان و ناوچەكە بە گشتی كرد.
لە تەوەرێكی تری دانیشتنەكەدا هەردوولا باسیان لە پەیوەندی نێوانیان كرد و هیواشیان خواست بتوانن لەم كات و ساتەدا زیاتر گرنگی بە پەیوەندی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەكان بدەن بۆ ئاگادار بوون لە بارودۆخی سیاسی و ئیداری ناوچەكە تا بتوانن بە هەموو لایەك یەكدەنگی و هەك هەڵوێست بن لە ئاست ئەو كێشانەی ڕوو بەڕووی هەر چوار پارچەی كوردستان دەبنەوە.
هەرلە میانەی دانیشتنەكەیاندا وەفدی مەڵبەندی 3ی ڕێكخستنی هەولێر هاوخەمی و پشتیوانی مەڵبەند و ئەندامانیان لە سنوری هەولێر گەیاندە هادەپە و لایەنگرانیان هیواشان خواست توركیا بە هەڵەكانیدا بچێتەوە بیر لە توند و تیژی نەكاتەوە چونكە هەموو گەلێك بە گرتن و توندو تیژی رق ئەستور تر دەبن و بۆ خەباتی عەسكەری و سەربازی ئەوەش زیان بە هەردوو لا دەگەیەنێ‌، وەك لە مێژوودا بینیومانە هیچ گەلێك بە توندو تیژی نەگەیشتۆتە ئامانج بە نمونە شۆرشەكانی كوردستان و كۆملری كوردستان شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بە رابەرایتی هەڤاڵ (مام جەلال) وەك ئەوەی رژێمی بەعسی گۆڕ بە گۆڕ بەرامبەر هەڤاڵ (مام جەلال) كردیان لە كۆتاییشدا بو بە سەرۆك كۆمار بۆیە دلنیاین توركیا و (AKP) لەو كارانەی بەردەوام بێت زیان بە بەرژەوەنیدەكانی و حزبەكەی و تەواوی توركیا دەگەینێ‌.
لە بەرامبەردا خاتو (شیلان ئەمینۆغلو) سوپاسی وەفدی مەڵبەندی 3ی هەولێر كرد و گوتیشی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان بەرگری لە خاك و یەكپارچەیی كوردستان ددكات بۆیە پێویستە هەر هەمووكان لەبەرامبەر ستەمەكانی دژ بە كورد بێدەنگ نەبین و هەڵوێستی خۆمان هەبێت. سوپاسی هەڵویسَتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی كرد و گووتی یەكێتی ینیشتمانی كوردستان لە سەنگەرەكانەوە تا سندوقەكانی دەنگدان هاوخەبات و هاوهەڵویست و هاوكارمان بوونە لە باكور و رۆژئاوا درێغی تان نەكردووە لە ناردنی هاوكاری سەربازی و لوجستی.

dsc_0265 dsc_0263 dsc_0261 dsc_0259

پـــەیـــوەنــدیــدار