تەقینەوە لە فڕۆکەخانەیەكی ئیستانبوڵ دەبێتە هۆی تێکشانی ٥ فڕۆکە

تەقینەوە لە فڕۆکەخانەیەكی ئیستانبوڵ دەبێتە هۆی تێکشانی ٥ فڕۆکە

دووەم تەقینەوە لەیەکێک لەگەورەترین فڕۆکەخانەکانی شاری ئیستانبوڵی تورکیا ڕویدا، سەرچاوەکان ئاشکرایانکردوە، تائێستا ئەوەی زانراوە پێنج فڕۆکە تێکشکاون.

بەگوێرەی ھەواڵێکی ماڵپەڕی کەناڵی عەرەبیە، تەقینەوەیەکی گەورە لەدووەم گەورە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ ڕویداوە کە کوژراوو بریندارێکی زۆریش ھەیە.

بەگوێرەی ئەو ھەواڵەی کەناڵەکە، لەبارەی زیانەکانی تەقینەوەکەش ئەوەی تائێستا زانراوەو ئاشکرابووە، پێنج فڕۆکە تێکشکێنراون.

ڕۆژێک پێش ئێستاش لەیەکێک لەفڕۆکەخانەکانی شاری ئیستانبوڵی تورکیا، تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویداو زیانێکی گەورەشی بەدواداھات، بەڵام تائێستا ھیچ کەسێک بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوانەی لەئەستۆ نەگرتووە.

لەلایەکی تریشەوە ماڵپەڕی میلیەتی تورکی لەھەواڵێکدا ڕەتیکردەوە ئەوەی لەناو فڕۆکەخانەی (سەبیحە گۆکجن) لەئیستانبوڵ ڕویداوە تەقینەوە بووبێت، بەڵکو وەکو ئاشکرایکرد، لەڕێگەی ھاوەنەوە ھێرشکراوەتەسەری.

باس لەوەشکراوە، بەھۆی ئەو چەند گولەھاوەنەی ئاراستەی فڕۆکەخانەکە کراون، ژمارەیەک فڕۆکە زیانیان پێگەیشتووەو دوو ژنیش کا کارگوزار بونە لەناو فڕۆکەخانەدا گیانیان لەدەستداوە.

س:SNN

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە