بە وێنە: یەکەمین خولى پێگەیاندنى کادیرانى گەنج لە خانەقین کرایەوە

بە وێنە: یەکەمین خولى پێگەیاندنى کادیرانى گەنج لە خانەقین کرایەوە

بە ئامادەبوونی هەڤاڵ حاکم عمران جیگرى لیپرسراوى مەڵبەند خانه قین و  و مامۆستا  پشتیوان ئەحمەد   بەشى گەنجانى مەڵبەندى 8ى ڕێکخستنى خانەقین هەستا بە کردنەوەی یەکەمین خولی پێگەیاندنی کادرانی گەنجانی یەکێتى لە سنورەکە، سەرەتای خولەکە  هەڤاڵ جێکری لێپرسراوی مەڵبەندى خانەقین ،  ئاماژە ی کرد بۆ مێژووی پرسەروەرى یەکێتى نیشتمانی کوردستان و ئەو دەستکەوتانەی کە لە ماوەى رابردوودا لە لایەن کادرانی خەمخۆری یەکێتى بەدەست هاتووە  بە کاریکی گرنک و پر سەروەری بۆ گەلى کوردستان و یەکێتى وەسف  کرد ، پاشان ووتی ئێوە درێژە پێدەری ریبَازی یەکێتین  و هەوڵەکانی خۆتان لەو پێناوە بخەنە روو ،

پاشان مامۆستا پیشتیوان لە  یەکەمین ڕۆژى خولەکە بە پێشکەش کردنى بابەتێک لەسەر سیاسەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و مێژووو قۆناغەکانی دروست بوون و پێگەیاندنی کادری روونکردەو  و ئەرک و مەبەستەکانی خستە روو ،

هەروەها پشتیوانی خۆیشى بۆ توێژى گەنجانى دەڤەرەکە  دووپاتکردەوە  ،

جێگەى ئاماژە پێکردنە خولەکە بۆ ماوەى چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و هەر ڕۆژێک مامۆستایەک و بابەتێکى جیاواز پێشکەش دەکات و ئەم خولە بۆ یەکەمین جارە لە دەڤەرى گەرمیان و گەرمەسێر ئەنجام دەدرێت.

  • 7
  • 6
  • 5
  • 4
  • 3
  • 2
  • 1

پـــەیـــوەنــدیــدار